close-icon

چوونەژوورەوە

هەپی بەیاز لە سینەماکان پەخش دەکرێت

3062 جار بینراوە

     فیلمی "هەپی بەیاز" فیلمێکی کۆمیدیە لە نوسین و دەرهێنانی (دیاکۆ موقتەدیری)یە، تەواوی وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە، کە سێ ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی تیا ئەبینن لەگەڵ نۆ ئەکتەری یاریدەدەر و نزیکەی حەفتا ئەکتەری کۆمبارز.

     ‎ئەکتەرە سەرەکیەکان هەموویان کەسانی نوێن لە بواری هونەردا، فیلمەکە لە تەواوی ناوچەکە و وڵاتانی دەرەوەش پیشاندەدرێت و کاری وەرگێڕانی بۆ دەکرێت بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی، کوالێتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە (4K) تۆمارکراوە.

     ‎چیرۆكی فیلمی "ھەپی بەیاز" لە ڕێگای كۆمیدیاوە باس لە كێشەكانی گەنج لە كۆمەڵگە و گرفتە خێزانی و پەروەردەییەكان دەكات، بە كۆمیدیا پەنجە دەخاتە سەر برینەكانی كۆمەڵگە، خەڵك كە سەیری فیلمەكە دەكات ھەم پێدەكەنێت، ھەم ھوشیار دەبێتەوە. ‎

     بڕیارە لە سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵدا لە سینەماکان پەخش بکرێت.

 

     بینەری تڕەیلەری فیلمەکە بن: