close-icon

چوونەژوورەوە

تێڕامانێک لە فیلمی نایابی (قڕژاڵ)

1892 جار بینراوە

فلیمی ( The Lobster ) باس لە مرۆڤی گۆشە گیر دەکات کە چۆن بە چاوی نا ئینسانیانە سەیر دەکرێن لە کۆمەڵگا بەجۆرێک هەندێک جاروەک ئاژەڵ هەڵسوکەوت لەگەڵیان دەکرێت لە ڕێی ئەم فلیمەوە دەتوانین هەست بە ئازار و مەینەتی مرۆڤی گۆشەگیر بکەین لە بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتە نا ئەخڵاقیانەی بەرامبەریان دەکرێت،
- سەرتای فلیمەکە ژنێک پشان دەدات سەیارە لێ دەخوڕێت کەمێک قەلەقی پێوە دیارە جار جار چاو دەگێڕێت بەلای چەپ و ڕاست دا وەک ئەوەی بەدوای کەسێکدا بگەڕێت زۆر ناخایەنێت ئەو شتە دەدۆزێتەوە کە بدوایدا وێڵ بو سەیارەکە ڕادەگرێت دادەبەزێت دوو گوێدرێژ لەبەرامبەری هەیە بە چەن مەترێک دەچێت بەرەو گوێدرێژەکەی لای چەپ بەبێ ئەوەی سڵ بکاتەوە نزیکی دەبێتەوە و زۆر بە باوەڕەوە سێ فیشەک دەنێت بە گوێدرێژەکە و لەوێ دەی کوژێێت،
مەشهەدی دوای ئەوە پیاوێک پشان دەدات دەبردرێت بۆ میوان خانەیەک پێش سێ ساڵ براکەی لە هەمان میوان خانە خەریکی چارەسەر وەرگرتن بووە ، ئەو میوان خانەیە میوان خانەیەکی ئاسای نییە بەڵکو تایبەتە بە مرۆڤی گۆشەگیر ، هەموو مرۆڤێکی گۆشەگیر دەبەن بۆ ئەو میوان خانەیە ، لەو میوان خانەیە هەر گۆشەگیرێک ماوەی ( 45 ) ڕۆژ مۆڵەتی دەدەن تاکو هاوبەشێک بدۆزێتەوە گەر نەی توانی لەو ماوەی بۆی دیاری کراوە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر پەیوەندی دروست بکات ئەوا لەمرۆڤەوە دەکرێت بە ئاژەڵ بە پێی ڕەغبەتی خۆی چ ئاژەڵێک ئختیار بکات بەڵام گۆڕینی لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ بە ناچارییە ،
ئەوەی جێی سەرنجە تەنها بۆ ئەوەی نەبیت بە ئاژەڵ پەیوەندی دروست کردن نییە لە گەڵ ڕەگەزی بەرامبەر بەڵکو دەبێت ئەو دوو گۆشەگیرە پەیوەندی دروست بکەن لەسەر ئەساسی یەک سیفەتی هاوبەش واتا سیفەتێک لەهەردوو ڕەگەز بونی هەبێت ، بۆنموونە کوڕەکە حەساسییەی بە خواردنی قاوە هەبێت دەبێت بە هەمان شێوە کچەکەش حەساسییەی بە خواردنی قاوە هەبێت ، یان کوڕەکە چاوی کز بێت دەبێت کچەکەش چاوی کزبێت ، ئەگەر ئەو سیفەتە هاوبەشە لەهەردوو لایەن هەبوو وە توانیان پەیوەندی دروست بکەن لەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە ئەوە ئازاد دەبن وە دەتوانن بچنەوە ناو کۆمەڵگا ،
کەواتە یاسای سەرەکی دۆزینەوەی ڕەگەزی بەرامبەرە لە ماوەی دیاری کراو لەسەر بنەمای سیفەتێکی هاوبەش ، بە ئەنجام نەدانی گۆشەگیرەکە لە ئینسانەوە دەکرێت بە حەیوان ،
سەرنج بدەن لەو دوو مەرجە یەکەم : مرۆڤی گۆشە گیر ناچار دەکرێت هاوبەشی ژیانی هەڵ بژێرێت بەمەرجێک لەسیفەتێک یان زیاتر هاوبەشبن ئەگەر نا دەیان کەن بەئاژەڵ ! 
بۆچی دەبێت ئەو پەیوەندییە سیفەتێکی هاوبەشی تیابێت ، چونکە هەر سیفەتێک لە دوو کەس یان زیاتر هەبوو ئەوا ئەو سیفەتە نامۆ نییە لە لای خەڵک ، بەڵام گەر یەک کەس بە تەنها خۆی سیفەتێکی تیا بوو ئەوا ئەو سیفەتە نامۆیە لە لای خەڵک ، بە چاوێکی جیاواز سەیردەکرێت لە کۆمەڵگا ، بۆنموونە : گەر کەسێک دەست بکاتە ناو ئاگر وە دەسی نە سوتێت و هەست بەئازار نەکات ئەوە ئاشکرایە دەس نەسوتان سیفەتێکی نامۆیە بۆ کۆمەڵگا ، بەڵام گەر هاتوو دوو کەس یان زیاتر هەمان سیفەتیان هەبوایە دەسیان بکردایەتە ناو ئاگر و دەستیان نەسوتایە ئەوکاتە بۆ کۆمەڵگا ئەو سیفەتە دەبووە شتێکی ئاسایی ، مرۆڤی گۆشە گیر بۆ کۆمەڵگا نامۆن یەک ، دووەم دورەپەرێزن واتا تێکەڵاو بە خەڵک نابن ، بەڵام گەر بێت و هاوبەشی ژیانیان دۆزییەوە ئەو کاتە لەو نامۆییە دەر دەچن چونکە دەبن بەهەڵگری سیفەتێک لە لای کۆمەڵگا ئاشنایە یەک ، دووەم هۆکارێکی سەرەکییە لەو دورە پەرێزییە دەرچن و تێکەڵاو بە خەڵک بن ، هەر ئەوەشە مەرجی سەرەکی لەو فلیمە بۆ ئەوەی گۆشە گیرێک ببێتە مرۆڤێکی ئاسایی دەبێت پرۆسەیەک ئەنجام بدات زۆرینە ئەنجامیان داوە ،هەرچەندە پەیوەندی دروست کردن بۆ کەسی گۆشەگیر زۆر زەحمەتە چونکە ئەو خۆی کێشەی لەگەڵ تێکەڵاو بون هەیە لە گەڵ خەڵک گەر چی ماوەکەی کەمیش بێت ئینجا چۆن بتوانێت بە بەردەوامی کەسێک لە گەڵی بژێت،
مەرجی دووەم : ئەم مەرجە کاتێک ڕودەدات کە مەرجی یەکم جێبەجێ نەکرێت لە لایەن گۆشەگیرەکانەوە ئەوەی کە باسم کرد دروست کردنی پەیوەندییە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ، گەر نەیان توانی هاوبەش بدۆزنەوە بە ناچاری دەیان کەن بە ئاژەڵ ، هەر ئەمەشە وایان لێ دەکات ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن تا هاوبەشێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی نەکرێن بەئاژەڵ ، ئاشکرایە کردنی گۆشە گیر بە ئاژەڵ مەجازە فکرەیەکی خەیاڵی سینەماییە ، بەڵام ئەو فکرەیە جوانترین بەشی فلیمەکەیە وە تەواو واقعییە لەڕوی ئەو پەیامەی ئەو فکرەیە هەڵی گرتووە ، سەرنج بدەن پەیوەندی مرۆڤێکی ئاسای لە گەڵ گۆشە گیرێک چۆنە مرۆڤی ئاسای وەک ئاژەڵ سەیری گۆشە گیر دەکات وەک ئاژەڵ هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات تەنها بە ڕوکەش هەردوکیان ئینسانن ئەگەر نا هەڵسوکەوتی مرۆڤێکی ئاسایی بەرامبەر بە گۆشەگیرێک هەرگیز هەڵسوکەوتێکئ ئینسانی نییە ئەو پەیوەندییەی لەنێوان مرۆڤێکی ئاسای وگۆشەگیرێک هەیە پەیوەندی نێوان دوو ئینسان نییە بەڵکو پەیوەندیەکە لە نێوان ئینسانێک لە گەڵ ئاژەڵێک گۆشەگیرەکان تەنها بەجەستەئینسانن ئەگەر نا لە چاوی کۆمەڵگا ئاژەڵن هەر ئەمەش وادەکات مرۆڤەئاساییەکان گۆشەگیرەکان دەکەن بە ئاژەڵ گەر هاوبەشێک نە دۆزنەوە ،ئەو هۆکارە بە هێزەی وا دەکات گۆشگیرێک هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی هاوبەشێک بدۆزێتەوە ئەو خاڵەیە کە ئیتر وەک ئاژەڵ تەعامولی لەگەڵ نەکرێت هەرچەندە گۆڕینی سروشتی گۆشەگیر بۆ مرۆڤێک بە پێی پێوەرەکانی کۆمەڵگایەکی ئاسیی زۆر زەحمەتە هەر بۆیە زۆربەشیان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هاوبەش سەرکەوتوو نابن.
دەتونم بڵێم ئەم فلیمە زۆر بەجوانی باسی مەعاناتی مرۆڤی گۆشەگیر دەکات ، ئەوەی من ویستم باسی کەم پەیامی سەرەکی فلیمەکە یە ، ئەو ژنەی کە لەسەرەتای بابەتەکە باسم کرد گوێدرێژەکە دەکوژێت ئەوە لە ڕاستیا گۆشەگیرێک بووە سەرکەوتوو نەبوە لە دۆزینەوەی ڕەگەزی بەرامبەر بۆیە کراوەتە گوێ درێژ ، ئەو ژنەش کاتێک دەچێت دەیکوژێت هۆکارەکەی بۆت ڕون دەبێتەوە کاتێک سەیری تەواوی ئەو فلیمە دەکەیت ، لەواقیع دا هەندێک جار تێڕوانینی مرۆڤەکان بۆ گۆشە گیرەکان ئەو سنورەش دەبڕێت تەنها وەک ئاژەڵێک هەڵسوکەوتیان بەرامبەر بکرێت بە ڵکو هە ندێک جار بە یەک جاری ئیهمال دەکرێن کوشتنی گوێدرێژەکە واتا سڕینەوەی ئەو گۆشەگیرە لە ژیانی خۆی ئەو گوێدرێژە لەوانەیە باوکی ئەو ژنە بێت یان دایکی بێت یان مناڵی بێت کاتێک دەچێت دەی کوژێت واتە بۆ یەک جارەکی جیابووەوە و سڕیەوە گەرچی لە گۆشت و خوێنی خۆشی بێت. .
ئەم فلیمە زۆر حەدەسی جوانی تیایە لە نێوان مرۆڤی ئاسایی و گۆشەگیر،بەڵام باس کردنی هەموو فلیمەکە لە یەک بابەت کارێکی کەمێک زەحمەتە چونکە یەک من تاقەتم نییە ئەو هەمووە بنوسمەوە دوو خوێندنەوە بابەتی درێژ خولقێکی باشی دەوێت ، بۆیە گەر کەسێک ویستی دەتوانێت سەیری فلییمەکە بکات و تەواوی حەدەسەکان ببینێت. 
ئەمە لینکی ئۆن لاینیفلیمی (The Lobster) 
http://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=660

ئامادەکردنی : موحەمەد حاجی 
بە سوپاسەوە وەرگیراوە