close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمی Justice League ڤێرژنی زاک سنایدەر چیە؟

3966 جار بینراوە

چاوەڕوانی ٣ ساڵ کۆتای هات و بوو بە فەرمی!!

فیلمی Justice League ڤێرژنی دەرهێنەر "زاک سنایدەر" لە ساڵی ٢٠٢١ لە تۆڕی HBO MAX بەردەست دەبێت.

جەستس لیگ سنایدەر کەت چیە؟
سەرەتا فیلمی جەستس لیگ دەرهێنانی بۆ کرا لە لایەن زاک سنایدەرەوە بەڵام لە قۆناغی پۆست پڕۆدەکشنی فیلمەکە زاک سنایدەر وازی لە کارەکەی هێنا بەهۆی ئەوەی کە کچەکەی خۆی کوشت!
بۆیە کۆمپانیای وارنەر برۆس بڕیاریدا هەندێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە دووبارە وێنە بگرێتەوەو ئەوانەی زاک سنایدەر تۆماری کردووە بیسڕنەوە، لەبەر ئەمەش وارنەر برۆس دەرهێنەر جۆس ویدنیان هێناو دووبارە دەستیان کردەوە بە وێنەگرتن.
بەڵام فیلمەکە لەو ئاستە نەبوو کە فانەکان چاوەڕوانی بوون، هەر بۆیە زاک سنایدەر دەستیکرد بە قسەکردن و تویت کردنی وێنە دەربارەی ئەو جەستس لیگەی ئەو درووستی کردووە!
بۆ نموونە دەرکەوتنی سوپەرمان بە جلی ڕەشەوە، و CGI یەکی باشتر و چەندین دیمەن و شتی جیاواز و تایبەت کە لە فیلمەکەی زاک سنایدەر هەیە بەڵام لە فیلمەکەی جۆس ویدن نیەو بڕاوە!

دواتر فانەکانی دی سی بۆیان دەرکەوت کە ناحەقی بەرامبەر زاک و بینەرانیش کراوە.
دەستکرا بە داواکردنی ڤێرژنەکەی جەستس لیگی زاک لە وارنەر برۆس، بەڵام وارنەر هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی بڵاوی نەکاتەوە.
سێ ساڵ زیاتر ئەم کێشەیە بەردەوام بوو.
لە کۆتایدا کۆمپانیای HBO تۆڕێکی نوێی دامەزراند بە ناوی HBO MAX و لەگەڵ کۆمپانیی Warner Bros ڕێکەوتن کە بەرهەمەکانی دی سی لای ئەوان بڵاوبێتەوە، لێرەوە هیوایەک بۆ فانەکانی دی سی گەڕایەوە و دووبارە داواکرایەوە لە وارنەر برۆس بۆ ئەوەی ڤێرژنی زاک لە HBO MAX بەردەست بێت.

ئێستا لە کۆتایدا ساڵی ٢٠٢١ فیلمی ( Justice League: Snyder Cut ) لە تۆڕی HBO MAX بەردەست دەبێت .

نووسینی بابەت: ژیار هەندرێن.