close-icon

چوونەژوورەوە

شیکردنەوەی بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمی (درەوشانەوە)

935 جار بینراوە

ئامادەکردنی: بایەر ڕەئووف، پامێر مەم

 

لەوانەیە ئەو بەشەی زۆرترین شیکردنەوەی بۆ کراوە لە کۆتاییەکەیدا کۆتا دیمەن بێت. کە وێنەی ساڵی ١٩٢١ کە جاک و میوانەکانی تێدایە لە هۆڵی ئوتێلەکەدا. وەک دیمەنەکانی تر. ئەم دیمەنەش لێکدانەوەیەکی زۆری بۆ کراوە، وە یەکێک لە بەناوبانگترین لێکدانەوەکان دەڵێت: کە ئەو دیمەنە واتای ئەوەیە کە ئوتێلەکە ڕۆحی جاک ئاسوودە دەکات. هەروەها ئەمەش لەگەڵ ئەو کەشوهەوا ترسناکەی ناو فیلمەکە یەک دەرگرێتەوە. کیوبریک خۆی ئاماژەی بەوەدا، کە وێنەکە لە ڕاستیدا ئەوە دەردەخات کە جاک خۆی لە جەستەی کارمەندێکی پێشووی ئۆتێلەکەدا زیندووبۆتەوە. ئەمەش ڕێی تێدەچێت ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ گفتوگۆکەی ئەو
‎لەگەڵ گاردی لە دەستشۆرەکە، کە سەرکارەکە بە جاک دەڵێت: ئەو هەمیشە بەرپرسیاریەتی هەڵگرتووە، هەروەها لەگەڵ هەردوو ئەو کەسایەتیانەی گاردی
‎یەک دەگرێتەوە کە ئاماژەی پێ کراوە لە فلمەکەدا، بەرپرسەکەی پێشووتر و تارماییەکە؛ تارماییەکە (دێلبێرت گاردی)ـە، بەرپرسەکەی پێشتریش (چارلس گاردی)ـیە بەرپرسەکەی دواتریش ئەو کەسەیە کە جاک دەڵیت: لە ڕۆژنامەدا بینیوویەتی، ئەو کەسەیە کە خیزانەکەی خۆی لە ئوتێلەکەدا کوشت، و هەروەها
‎لە جەستەی دێلبێرت گاردیدا زیندووبووەتەوە.


کارەکتەری داننی و ھاڵۆران (ڕەش پێستەکە) ئەو دوو کارەکتەرەن توانای ''شاینینگ''یان ھەیە، کە وایان لێ ئەکات لە دووریەکی زۆریشەوە پەیوەندی بکەن بەیەکەوە؛ وەک لە فیلمەکە دیارە داننی بانگی ھالۆران ئەکات. بریقەدانەوەی کارەکتەری دانی لە ھۆتێلی ئۆڤەرلووک ئەچێتە ئەو پەڕی حەد، ئیتر تێکەڵ ئەبێت لەگەل ڕۆحی ھوتێلەکەو خائینی، ئیتر ئەم تێکەڵ بوونە خراپە ئەبێتە ھۆی بەرەڵاکردنی چەند ترس و تۆقینێک لە ھوتێلەکە.
دانی چەندین پێشبینی ئەبینی لە ھوتێلەکە، لەوکاتەی جاک کە خەریکە کارەکە وەردەگرێ لە ھوتێلەکە، وە لە کاتی مانەوەیان لە ھوتێلەکەش پێشبینی تر ئەبینێ... زۆر شتی ترسناک و شۆک ئەبینێ و شتی خراپی بەسەر یەت کاتێک ڕا ئەکێشرێتە ژوورە قەدەغە کراوەکە (٢٣٧).
کاتێک ھۆتێلەکە بەتەواوی کۆنترۆڵی جاک دەکات، داننی لەسەر دیوار و دەرگاکان دەنووسێ “Redrum” وە کاتێک وێندی دەیبینێ بە عەکسەوە لە ئاوێنەکەدا وشەکە دەردەخات “Murder” کە بەمانای 'کوشتن' دێت. دانی لەلایەن دووانەکەوە ئاگاداردەکرێتەوە کە شتێکی زۆر خراپ ڕوو دەدات، وە وشەی Redrum ئاگاداریەک بوو درا بە دانی و وێندی لەلایەن دانییەوە.


لە دیمەنێکی فیلمەکەدا، کورسیەک دیار نامێنێ لە بەینی بڕینی دیمەنەکاندا، ئەم دیارنەمانی کورسیە مانای ئەوە ئەگەیەنێ ئوتێلەکە ڕۆحی ھەیە و کۆنترۆڵی شتەکان ئەکا بەخراپی، وە کاتێک کورسیەکە یەتەوە شوێنی خۆی ھێمای ئەوە ئەگەیەنێ کە 'جاک' کۆنترۆڵ ئەکرێ لەلایەن ئوتێلەکەوە. وە لەو ڕاستیەی کە 'وێندی' ھیچ ئەم شتانە نابینێ و ئاگای لێ نییە ئەیسەلمێنێ کە کارەکتەرێکی بێ ھۆش و نەفامە. ئەم دیارنەمانی کورسیە وا دەزانرێ ھەڵەیەکە لە فیلمەکەدا، بەڵام نەخێر ئەمەش ھەر وردبینیەک و زیرەکیەکی تری دەرھێنەر ستانلی کیوبریکــە.



کیوبریک بە بەکارھێنانی visual hint، پێمان دەڵێ کارەکتەرەکە لە مەترسیدایە کە ئەمەش یەکێکە لە وردبینی و زیرەکیەکانی کیوبریـک.
وەک دیارە چەند چەقۆیەک بەسەر دانیەوەن.

 

لە زۆربەی دیمەنەکانی فیلمەکەدا کامێرەکە بەناو ھوتێلەکە دەسورێتەوە و سەیری کارەکتەرەکان دەکات، لەگەڵ ساوندتراکێک کە لە لێدانی دڵ دەچێت، ئەمە مانای ئەوە ئەگەیەنێت ھوتێلەکە دەژی و چاودێریان دەکات و کۆنترۆڵی شتەکان دەکات، کە ئەمەش گرژی فیلمەکە زیا دەکات و ترسناک دەبێت.

 

لە فیلمەکەدا کاتی زۆرمان دەوێ تا گرژی دروست بێت و کارەکتەری جاک ھێرش بکاتە سەر خێزانەکەی، چونکە کاتی زۆری ویستوە کەواتە تەواو گەشە دەکات و تا کۆتایی فیلمەکە گرژییەکە دەهێڵێتەوە.