ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، کیرک دۆگلاس، لە تەمەنی 103 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

670 جار بینراوە
پۆستکراوە لە لایەن : بڕیار بورهان

ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، کیرک دۆگلاس،  لە  05/02/2020 لە تەمەنی 103 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

کیرک دۆگلاس، دەرهێنەر و ئەکتەری ئەمریکی لە ساڵی 1916 لە نیویۆرک لەدایکبوە، لە دو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

لەبارەی ژیانی هونەرییەوە، لە ساڵی 1946 یەکەمی دەرکەوتنی بوە لە کاری هونەری، بەڵام لە دوای ساڵی 1950 سەردەمی زێرینی بوە لە بواری نواند، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردوە، پەیمانگای فیلمی ئەمریکی پلەی 17مین باشترین ئەکتەر هۆلیوود دەشتنیشانیکردوە.