تۆڕێکی نوێ بەرهەم دەهێنرێت بە ناوی HBO MAX
6719 جار بینراوە
تۆڕێکی نوێ بەرهەم دەهێنرێت بە ناوی HBO MAX، ئەم تۆڕە نوێیە هاوشێوەی نێتفڵێکس دەبێت و کۆمپانیای AT&T بەرهەمهێنەریەتی و یەکێک لە هۆکارەکانی درووست کردنی HBO MAX ئەوەیە کە بۆ سەرکەوتن بەسەر ننێتفڵێکسدا درووست کراوە.
خزمەتگوزاریەکانی تۆڕەکە بریتیە لە:-
هەموو فیلمەکانی دە ساڵی ڕابردووی جیهانی دی سی تێدا بەردەست ئەبێت و جۆکەرەکەی واکینیش بەردەسەت ئەبێت .
هاوکات ڕایانگەیاند فیلمەکانی باتمان و سوپەرمانی ٤۰ ساڵی ڕابردوو هەمووی بەردەست ئەبێت .
زنجیرەکانی کەناڵی CW بەردەست ئەبن لە تۆڕەکە، دوای ئەوەی هەر وەرزێکی نوێیان هەموو ئەڵقەکانی پەخش کرا بە تەواوەتی ئەوا ئەو وەرزە نوێیەش زیاد دەکرێت بۆ بینەران، زنجیرەکانی CW وەک (Riverdale , Batwoman , Arrow , Flash , Supergirl , The 100 , Supernatural) و چەندین زنجیرەی دیکە .
هەموو ئەنیمەیشن و زنجیرەکانی Looney Tunes بە کۆن و نوێوەو لە تۆڕی HBO MAX بەردەست دەبن بۆ بەکارهێنەران.
هەموو وەرزەکانی زنجیرە ئەنیمەیشنی بەناوبانگی Rick And Morty بەردەست دەبن .
چەندین فیلمی کلاسیک و ئەو فیلمانەی کە براوەی خەڵاتن وەک (Casablanca, Citizen Kane, The Shining, and A Star is Born, Singin’ in the Rain, 2001: A Space Odyssey) لە تۆڕەکە بەردەست دەبن .
وە بێجگە لەمانە تۆڕی HBO MAX وەک بەرهەمهێنەر کار دەکات و فیلم و زنجیرەش درووست دەکەن، بڕیارە زنجیرە بۆ کارەکتەری بەناوبانگی دی سیGreen Lantern بەرهەم بهێنن .
ئەمانەو چەندین خزمەتگوزاری دیکە و ۱۰۰۰۰ کاتژمێر زنجیرەو فیلم هەمووی لە مانگی ٥ی ساڵی ۲۰۲۰ بەردەست دەبن بە مانگانەی ۱٤.۹۹ دۆلار .