لە وڵاتی هیندستان ، پیاوێکی ٦٥ ساڵان جەڵتە لێیدەدات لەکاتی سەیرکردنی فیلمی کۆنجورینگ ٢
8089 جار بینراوە
کوردسیــــنەما - پیاوێکی هیندی تەمەنی شەست و پێنچ ساڵی لەوڵاتی هیندستان لەیەکەم ڕۆژی نمایشی فیلمی Conjuring 2 ، کە دەکاتە ڕۆژی پێنچ شەمەی ڕابردوو جەڵتە لێیدەدات.
ڕاپۆرتەکانی DNAیش ، ئەوەیان خستە ڕوو کەوا ئەم پیاوە لەنێوەندی سەیرکردنی فیلمەکە زەختی هەستاوە و داوای فریاگوزاری بەپەلەی کردووە ، بەڵام تا ئەوکاتەی ئەمبولانس گەیشتۆتە شوێنی مەبەست ، ئەو گیانی لەدەست داوە ، هەروەها تاکو ئێستا ناسنامەی پیاوەکە پارێزراوە بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە و لێکۆلینەوە لەو هۆکارە نامۆیەی مردنەکەی .شایانی باسە بەر لەمەش چەندین حاڵەتی دیکەی بەرزبوونەوەی زەخت و تێکچوونی دۆخی بینەران لەسینەمادا ڕوویداوە بەڵام ئەمەیان بەتەواوەتی جیاوازبوو لەبەرئەوەی هەموو دەزگاکانی هیندستان و وێبسایتە جیهانیەکانی تایبەت بە هۆڵیوود کە دیارترینیان Holywood Life و Comicbook.com و EW ن ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووە.
لەئێستا فیلمەکە بەشێکی تری لاوەکی لێ دەردەچێت بەناوی The Nun کە ساڵی داهاتوو دەکەوێتە سینەماکانەوە و هاوشێوەی فیلمی Anabelle کە لەساڵی ٢٠١٤ دەرچوو چیڕۆکی بەشێک لە کارەکتەرەکانی فیلمەکانی Conjuring تیا باسدەکرێت .
ئامادەکردنی : ڕێــــــبین کامەران گەڵاڵی