close-icon

چوونەژوورەوە

بابان گروپ لە ساڵیادی دامەزراندیدا بۆنەیەکی ڕێکخست

3152 جار بینراوە

     لە ئێوارەی ٩/٨/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی و لە سینەمای یەڵماز گیونەی بە ئامادەبوونی بەشێک لە ستافی کورسینەما و سینەماکاران و هونەرمەندان و ئەندامانی بابان گروپ، بۆنەیەکی لە ساڵیادەکەیاندا ڕێکخست و سەرەتای مەراسیمەکە بە وتەی (مەحمود محمد) دامەزێنەر و سەرپەرشتیاری گروپەکە دەستی پێکرد و کە تیایدا باسی لە بیرۆکە و سەرەتای دامەزراندنیان و ئەو کارانەی کردوویانە و ئامانجی داهاتووی گروپەکەیان خستە ڕوو، دواتر چەند کورتە فیلمێک نمایش کران و کە لەلایەن ئەم گروپەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کرابوو، کۆتایی مەراسیمەکەش بە دابەش کردنی خەڵات بەسەر ئەندامانی گروپەکە لە پای ماندووبونیان دابەش کرا.
شایەنی باسە بابان گروپ، گروپێکە کە لایەن چەند گەنجێکەوە دامەزراوە و کار بۆ بەرەوپیشچوونی سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم ئەکەن و وە خولی جۆراو جۆر لە بواری سینەمادا ئەکەنەوە.