لەبارەی ژیان و فەلسەفەی بڕوس لییەوە.
919 جار بینراوە
کوردسینەما- بروس لی، ته‌نیا ئه‌کته‌رێکی سینه‌مایی نییه وه‌ک بینیومانه، له پشت ئه‌م پیاوه فه‌لسه‌فه، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب بونیان هه‌یه، سینه‌ما له‌لای ئه‌م شوێنێک نییه بۆ ناوبانگ و په‌یداکردنی پاره، خه‌ونی ئه‌م له‌وێ خه‌ونبینینه بە پێکەوەبونێکی ڕەنگاوڕەنگ و نەهێشتنی ئەو پلەبەندییە ناڕەوایەی لەسەر بنەمای ڕەنگی پێست و جۆری دەموچاو بۆ مرۆڤەکان دەکرێ، بەڵکو لەم ڕێیه‌وه بۆخۆیشی سەرەڕای جیاوازبونی وەک دەموچاوێکی ڕەتکراوەی چینی، له‌لایه‌ن ئه‌وانیترەوە پەسەند بکرێت. واتا کونگ فوی بۆ ئه‌وه نییە سنوری ئه‌وانیدی پێ ببه‌زێنی، بۆ ئەوەیەتی به‌رگری له سنوری خۆی بکات.
له تیۆره‌که‌ی (Be Water) ده‌ڵێ:
هاوڕێم وه‌ک ئاو به،
له‌ناو په‌رداخدا شێوه‌ی په‌رداخ بنوێنه،
له‌ناو قۆری چای شێوه‌ی قۆرییه‌که بگره.
به‌و مه‌به‌سته‌ی مرۆڤ ڕاستەقینەیی خۆی بکا به بەش به‌ش و له هه‌ریەکێکیاندا وێنەیەکی جیاوازتر پیشان بدا، هەتا بونە ڕاسته‌قینەکەی لای ئه‌وانیتر نه‌ناسرێته‌وه و به ئاسانی دەستگیر نەبێ. ئەم خۆشاردنەوەیە لەپێناو خۆپاراستنە لە پیلان و هێرشەکانی ئەوان.
له فیلمی (Enter the Dragon) له ژورێکی به چه‌ندین ئاوێنه داپۆشراودا ڕوبه‌ڕوی دوژمنه‌که‌ی ده‌بێته‌وه، له‌وێ شێوه‌ی بروس لی به‌سه‌ر چه‌ند به‌شی ناو هه‌ریه‌ک له ئاوێنه‌کان دابه‌ش ده‌بێ، ئامانجیش له‌وه به‌رجه‌سته‌کردنی تیۆری (وه‌ک ئاو به)، بۆ ئەوەی ڕاستەقینەیی خۆی له دوژمنه‌که‌ی بشارێتەوە، به‌ڵام کاتێک ده‌بینێ له‌ناو ئه‌و هه‌مو ئاوێنه‌یه‌دا دیمەنی ڕاسته‌قینه‌ی دوژمنه‌که‌شی وه‌ک خۆی دیار نییه، لە تیۆره‌که‌ی (هاوڕێم وه‌ک ئاو به) هەڵدەگەڕێتەوە و ئاوێنه‌کان دەشکێنێ، ئەگەرنا پێیناکرێ ده‌موچاوی ڕاسته‌قینه‌ی دوژمنه‌که‌ی بدۆزێته‌وه. بەو مانایەی شکانی ئاوێنەکان بۆ ئەوەیە ڕوە ڕاستەقینەکان بەرانبەر یەکتر ببێتەوە و ئەم ململانێ و چاوشارکێیە ساردە بگۆڕێ بۆ شەڕێکی یەکلاکەرەوەی گەرم، ئەوەش بە ڕژانی خوێن ڕودەدا.
بروس لی له زۆر بواری ژیان کاریگه‌ری داناوه، زۆرجار ده‌ڵێن دنیای گۆڕی. پێش بەرهەمهێنانی فیلمی ئینته‌ر زه دراگۆن (یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی هۆڵیود) ئه‌کته‌ری چینی له سینه‌مای هۆڵیود کۆمبارس و ڕۆڵی نیگەتیڤی پێده‌درا، له‌م فیلمه‌دا بروس لی یاساکە ده‌گۆڕێ به‌وه‌ی ڕۆڵی قاره‌مان و سه‌ره‌کی دەگێڕێ، هەر لەم فیلمەدا به به‌شدار له‌گه‌ڵ هه‌ردو ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مایی (John Saxon) وه‌ک سیمبولێکی سپی پێسته‌کان، هه‌روه‌ها (Jim Kelly) لەبری ڕه‌شپێسته‌کان، بە هەرسێکیان لە هەوڵی بەدۆستکردنی ڕه‌نگی پێستەکان و مراندنی ڕقی ئەم نێوانەدان.
بروس لی به جوڵاندنی ده‌ست و پێی چ به سلۆ، یان به خێرا کاریگەرییەکی بەرچاوی له‌سه‌ر سەما و میوزیک هەبوە، به تایبه‌تی ستایله‌کانی هیپ هۆپ و ڕۆک.
له کۆتایی فیلمی (Way Of The Dragon) که له ده‌رهێنانی خۆیەتی، بروس لی لە مەیدانی شەڕەکە وەک خوێنڕێژێکی سەرشێت دوژمنەکەی (ئه‌کته‌ری سینه‌مایی چوک نۆرس) بە بونه‌وه‌رێکی بێبەها تەماشا ناکات، بە پێچەوانەوە دۆخێک نماییش ده‌کا بەرانبەر مرۆڤێک نەک ئاژەڵێک لە شەڕدایە، بۆیه له تەواوبونی ڕوبەڕوبونەکە ناتوانێ به ئاسانی و بێ هیچ ئاوڕلێدانه‌وه‌یه‌ک بەسەر جەستەی دوژمنە کوژراوەکەیدا تێپەڕ ببێ، لەبەرئەوەی ئه‌وه‌ی کوژراوه مرۆڤێکە و ئه‌ویش به ویژدانێکی پڕ له شه‌رمه‌وه تەرمەکەی دادەپۆشێ و وەک جەنگاوەرێکی پابەند بە یاسای جەنگ، پشتدێنی که‌وتوی ئه‌و دوژمنه‌ی به‌ده‌ستی خۆی کوشتویەتی، هه‌ڵده‌گرێته‌وه و له‌سه‌ر سنگی دایده‌نێت.