close-icon

چوونەژوورەوە

ڕۆبەرت داونی جونیەر باسی جێهێشتنی گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵ دەکات

640 جار بینراوە

کوردسینەما - ڕۆبەرت داونی جونیەر باسی پڕۆسەی جێهێشتنی ڕۆڵی ئایڕن مان/تۆنی ستاڕک و گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵ دەکات دوای ١١ ساڵ. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ The Off Camera Show، ئاکتەرە ٥٤ ساڵیەکە ڕایگەیاند کەوا لە ئێستادا هەوڵی بەدەستهێنانەوەی سەربەخۆیی خۆی دەدات، ئەمەش بەهۆی لکانی ناوی بە کارەکتەرە بەناوبانگەکەی ماڕڤڵ. "ئێستا گونجاوترین کات بوو بۆ جیابوونەوەم لەم ڕۆڵە، تاکو بتوانم لە ڕوانگەیەکی ترەوە بڕوانمەوە ژیانی پیشەگەریم".

هەرچەندە داونی بە ووردی باسی ئەوەی نەکرد کەوا پڕۆژەکانی داهاتووی ڕێک چی دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئاکتەری ناوبراو خۆی ئامادە دەکات بۆ دووبارە ڕۆڵبینینەوەی کارەکتەری بەناوبانگ "شێرلۆک هۆڵمز" بۆ سێیەمین جار، هەروەها بەشداربوونی لە ڕۆڵی "دەکتەر دوڵیتڵ" لە فیلمی "Doctor Dolittle".

شایانی باسە، داونی لە زۆربەی هەرە زۆری کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکان و ئێڤێنتەکانی تایبەت بە فیلمی ئەڤێنجەرز:ئێندگەیمیش دەرنەدەکەوت، بەهۆی ئەوەی کە تەواوی فیلمەکە بەند بوو بە مردنەکەی کارەکتەرەکەی ئەو. وازهێنانی ئاکتەری ناوبراو لەم ڕۆڵە هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆی ، بەڵام ئەمە کۆتایی ژیانی پیشەگەری ئەو نابێت. داونی بەدڵنییانەوە چەندین پڕۆژەی تری پێشکەشکراوە، بەڵام گەورەترین تەحەدا بۆی ئەوەیە کە خۆی بەتەواوی لە کارەکتەری ئایڕنمان جیا بکاتەوە و بتوانێ تەرکیز بکاتە سەر رۆڵبینین لە ژانرەکانی تری فیلم.

 

نوسەری بابەت : ڕێبین کامەران