ئەستێرەکانی فیلمی پەیکەری دڵ لەسەر فەرشی سوور
13871 جار بینراوە
رۆژی 2-6-2019 ئەستێرەکانی فیلمی پەیکەری دڵ چوونە سەر فەرشی سوور لە سلێمانی و بۆ یەکەمجار فیلمەکە پیشاندرا.
لە یەکەم بینینی فیلمەکەدا سەتان کەس بەشداربوون، لەنێویاندا ئەکتەرانی فیلمەکە و هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان.
لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتردا فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ لە هەولێر و سلێمانی و دواتر لە وڵاتانی جیهانیش پیشاندەدرێت.
پەیكەری دڵ فیلمێكی گۆرانیئامێزی رۆمانسیی و کۆمیدییە، هەریەک لە هونەرمەندان هەڵوێست محەممەد، نزار سەلامی، نارین ئالان و رێشان حەمۆ رۆڵی سەرەکی تیدا دەگێڕن. سەرجەم ستافی فیلمی پەیکەری دڵ کوردن، لە سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
فیلمی پەیكەری دڵ، بەرهەمی كۆمپانیای میترۆنۆم و کام پرۆدەکشنە، ماوەی فیلمەکە 108 خولەکە، بەشێکی زۆری ئەو گۆرانیانەی لە فیلمەکە گوتراون لە ئاوازی هونەرمەند زیاد ئەسعەدن.
سەرچاوە: ڕووداو