close-icon

چوونەژوورەوە

لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتردا فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ لە هەولێر و سلێمانی پیشاندەدرێت

10083 جار بینراوە

لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتردا  فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ لە هەولێر و سلێمانی پیشاندەدرێت. دواتر لە وڵاتانی جیهانیش پیشاندەدرێت.

فیلمی سینەمایی پەیكەری دڵ رۆژانی 2 و 3ی ئە مانگە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی ئۆپنینیگی بۆ دەکرێت و دەناسێندرێت، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پیشاندەدرێت.

شوان عەتووف، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی پەیكەری دڵ دەڵێت، فیلمەکە لە تەواوی پارێزگا و قەزاکانی هەرێمی کوردستان و دواتر لە ئەوروپا و ئەمریکاش پیشاندەدرێت. 

باهۆز نەسرەدین، پرۆدیوسەری فیلمەکە دەڵێت، وێنەگرتن 43 رۆژی خایاندووە. دەشڵێت، کاری باشیان لەسەر فیلمەکە کردووە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن خەڵک پێشوازییەکی گەرمی لێبکات. 

پەیكەری دڵ فیلمێكی گۆرانیئامێزی رۆمانسیی و کۆمیدییە، هەریەک لە هونەرمەندان هەڵوێست محەممەد، نزار سەلامی، نارین ئالان و رێشان حەمۆ رۆڵی سەرەکی تیدا دەگێڕن. سەرجەم ستافی فیلمی پەیکەری دڵ کوردن، لە سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.

فیلمی پەیكەری دڵ، بەرهەمی كۆمپانیای میترۆنۆم و کام پرۆدەکشنە، ماوەی فیلمەکە 108 خولەکە، بەشێکی زۆری ئەو گۆرانیانەی لە فیلمەکە گوتراون لە ئاوازی هونەرمەند زیاد ئەسعەد و تێکستییەکانیشیان خودی هەڵوێستە.