close-icon

چوونەژوورەوە

دەستەی خۆکۆژی

1923 جار بینراوە

دەستەی خۆكوژی ( بە ئینگلیزی Suicide Squad ) فیلمێکی ئەمەریکیە پاڵەوانیە کە هێشتا دەرنەەچووە ، کارەکتەرانی نێو فیلمەکە لە کۆمیکەکانی دی سیەوە وەرگیراوان.فیلمەکە و چیڕۆکەکەی هەردوو لەلایەن (دەیڤد ئایەر)ەوەیە ، و چەندین ئەستێرەی مەزنی وەک ویل سمیث،جارید لێتۆ و مارگۆت ڕۆبی تیایە.
لە فێبرایەری ٢٠٠٩ ، وادانرابوو کە فیلمێک لەسەر دەستەی خۆکوژی دەربچێت لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدرزەوە دەربجێت ، لە سێپتێمبەر ساڵی ٢٠١٥ دەرهێنەر (دەیڤد ئایەر) وەک دەرهێنەر و نووسەری فیلمەکە دەستنیشانکرا.فیلمەکە وادانراوە لە ٥ی ئۆگەستی ٢٠١٦ بکەوێتە سینەماکانەوە.

--ئەکتەرەکان--

ویڵ سمیت لەڕۆڵی دێدشۆت : بکوژێکی لێهاتووە
جارید لێتۆ : لە ڕۆڵی جۆکەر ، شەڕانگێزێکی دەستوەشێنە
ماڕگۆت ڕۆبی لە ڕۆڵی هارلی کوین ، شەڕانگێزێکی سەرشێتە پێشتریش توێژەری کۆمەڵائەتی بووە.
بێن ئەفلێک : لە ڕۆڵی باتمان ، پاڵەوانی شارەکەیە
جۆێل کینامان لە ڕۆڵی ڕیک فلاگ ، ئەفسەرێکی سوپایە
ڤایۆلا دەیڤس لە ڕۆڵی ئامادا والەر ،بەڕێوبەری دەستەكەیە - خانمێكی دەسەڵاتدارە كە بۆ حكومەتی ئەمریكی كار دەكات، بەزۆریش لەگەڵ هەنێك هێزی نهێنی بۆ نمونە هێزەكانی (ئارگس) و (چێكمەیت)کار دەکات.
کارا دیلێڤنگن لە ڕۆڵی ئێنچانترێس ، جادووگەرێکی بەتوانایە
ئەدێوالێ ئەکینیۆ ئەگباج لە ڕۆڵی کیڵەر کرۆک ، شەڕانگێژێکە کەبەهۆی نەخۆشیەکانی پێشسەوە سیفەتی خشۆکەکانی گرتووە.
جەی هێرناندز لە ڕۆڵی ئێل دیابلۆ
ئادام بیچ لە ڕۆڵی سلیپنۆت

جگە لەمانە هەریەکە لە ئەکتەران سکۆت ئیستوود ، کۆمۆن ، ئەلێکس مازار و دەیڤد هاربۆر ناویان لە لیستی ئەکتەرانی فیلمەکە هاتووە.

--بەرواری دەرچوون--
فیلمەکە وادانراوە کەوا لەبەرواری ٥ی ئۆگەستی ٢٠١٦ بکەوێتە سینەماکانەوە بەشێوازی 3D و ئایماکس.