close-icon

چوونەژوورەوە

شوان عەتوف بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد

3584 جار بینراوە

دەرهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی شوان عەتوف، بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد و لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ نمایشكردنی لە سینەماكانی كوردستان و عێراق.

شوان عەتوف دەرهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی لەبارەی فیلمەكەوە راگەیاند: “فیلمی (پەیكەری دڵ) یەكەمین ئەزموونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی منە و بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن و میترۆنیۆم پڕۆدەكشنە”.

فیلمەكە داڕشتنی سیناریۆ و دەرهێنانی شوان عەتوف و چیرۆكی عەبدولغەفار عەبدوڵا و سیناریۆی لوقمان سوخەندەرە.

عەتوف روونیدەكاتەوە “فیلمەكە یەكەمین فیلمی میوزیكەڵی كوردییە و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییە”.

 

وتیشی “فیلمەكە قۆناغێكی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای كوردی، بەهێز و تواناوە كارمان بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە كردووە”.

شوان عەتوف ئاماژە بەوە دەكات “بەرهەمهێنانی فیلمەكەی تەواو بووە و لەكۆتایی مانگی نیسان‌و سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لەسینەماكانی كوردستان و عێراق نمایش دەكرێت و پاشان فیلمەكە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەنێردرێت”.