یەکەم فیلمی ئیسپانی ئەمساڵ بە بەشداری ئەستێرەکانی ئیسپانیا ئەم مانگە پەخشی دەست پێدەکا
1811 جار بینراوە
...فیلمی (Pain & Glory) یەکەم فیلمی ئیسپانی ئەمساڵ دەبێت. فیلمەکە لە دەرهێنانی (پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار)ـی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ هەریەک لە ئەکتەری بەتوانای خاوەن ئۆسکار (پێنیلۆپێ کروز) و مێگاستار ( ئەنتۆنیۆ باندێراس). بڕیارە ٢٢ـی ئەم مانگە لە سینەماکانی ئیسپانیادا پەخش بکرێت و دیاریش نییە کەی پەخشی لە ئەمریکادا دەست پێدەکات، وە پێشبینی فیلمێکی زۆر سەرکەوتووشی لێدەکرێ.
(پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار) بەم فیلمەوە شەشەمین فیلمە کاری کردبێت لەگەڵ (پێنێلۆپێ کروز) و هەشتەمین فیلمیشە کاری لەگەڵ (ئەنتۆنیۆ باندێراس)ـدا کردبێت، وە هەروەها دووەمین فیلمیشە کە دەرهێنانی بۆ کردووە و هەردوو ئەکتەر ڕۆڵیان تێدا بەرجەستە کردووە.
فیلمەکە باس لە دەرهێنەرێکی ئیسپانی دەکات بەناوی (سەلڤادۆر مایۆ) کە چەند بڕیارێک ڕەنگ دەداتەوە لە ژیانیدا کە وەختی خۆی داویەتی بە منداڵی لەساڵانی ١٩٦٠ و سەردەمی گەنجێتی کە لە شاری (مەدرید)ـی پایتەخت دەژیا لە ساڵانی ١٩٨٠.
بینەری تیزەرێکی فیلمەکە بن :