close-icon

چوونەژوورەوە

چیڕۆکی تاوانی ئەمەریکی

1277 جار بینراوە

چیڕۆکی تاوانی ئەمەریکی (بە ئینگلیزی: American Crime Story) زنجیرە درامایەکی ژیانامەیی و تاوانکاری ڕاستەقینەیە کە درووست کراوە لەلایەن ( سکۆت ئەلێکساندەر، لارا کارزوسکی).زنجیرەکە لە کەناڵی (FX)ی ئەمەریکی پەخش دەکرێ ,یەکەم ئەڵقەی بە پاییزی ٢٠١٥ پەخش کرا.

زنجیرەکە وەکو زنجیرەیەکى تەلەڤیزیۆنى وێژەیی تەماشا دەکرێت، چیرۆک و بەسەرهاتى هەر وەرزێکى جیاوازە لە وەرزەکانی ترى، کاراکتەر و بەسەرهاتەکانیان خاڵی سەرەتا وکۆتاییان هەیە. وەرزی یەکەمی دراماکە باسی کەیسە بەناوبانگەکەی یاریزانی بەیسبۆڵ ئۆجەی سیپمسن دەکات ، کە بە تاوانی کوشتی هاوسەرەکەی تاوانبار کرابوو دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ناپاکی لێکردبوو و زۆربەی ئەمەریکایەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو بە دادگاییکردنەکەی. هەندێک دەڵێن ئۆجەی بێتاوان بووە و هەندێک دەڵێن ئۆجەی هاوسەرەکەی کوشتووە چونکە نەیتوانیوە لە ناپاکی ھاوسەرەکەى خۆشبیت؟ بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی کە باشترین پارێزەرکانی ئەمەریکای گرتبوو توانی ئازاد بێت، پێدەچێت وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ئەم ڕووداوە شی بکاتەوە.

 

--کارەکتەرەکان و ئەکتەران--
کوبا گودینگ جونیۆر لە ڕۆڵی ئۆجەی سیمپسن، یاریزانی پێشووی بەیسبۆڵ ، کە بەتاوانی کوشتنی خێزانەکەی دادگایی دەکرێت.
جۆن تراڤۆڵتا لە ڕۆڵی ڕۆبەرت شاپیرۆ، باشترین پارێزەری سەردەم.
سارا پاوڵسن لە ڕۆڵی ماریا کلارک، داواکاری گشتی دژ بە ئۆجەی سیمپسن.
دەیڤد شویمەر لە ڕۆڵی ڕۆبەرت کارداشیان، یەکێک لە پارێزەرەکانی ئۆجەی سیمپسن.

--کاری دەرهێنانی زنجیرەکە--

دەرهێنانی زنجیرەکە لە مانگی مایۆی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە لەشاری لۆس ئەنجلسدا، لە دەرهێنانی رایین مورفییە. لە وەرزی پاییزی ساڵی ٢٠١٥ پەخشى یەکەمی لە کەنالی FX پەخش کرا.