close-icon

چوونەژوورەوە

دانیەڵ برۆوڵ

3321 جار بینراوە

(دانیەڵ برۆوڵ)، لە ساڵی 1978 لە شاری بارسێلۆنا، ئیسپانیا لەدایكبووە. دایكی مامۆستا بووە و باوكیشی دەرهێنەری تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی (هانۆ بڕۆوڵ) بووە. دوای ماوەیەكی كەم لەدایكبوونی، خێزانەكە ماڵیان دەگوازنەوە بۆ شاری (كۆڵۆن) لە ئەڵمانیا و (دانیەڵ) لەوێدا گەشە دەكات. ئاكتەرەكە بێخەوش بەزمانەكانی "ئەڵمانی، ئسیپانی، ئینگلیزی، پورتوگالی، فەرەنسی، و كەتەلۆنی" قسە بكات
سەرەتا لە تەمەنی ١٤ ساڵی دەستی كردووە بەكاری نواندن لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی Freunde fürs Leben، و بەردەوام بووە لە ڕۆڵگێڕان لە چەند بەرهەمێكی تەلەڤزیۆنی و هەنێك فیلمی بچووكدا. بەڵام سەرەتای دەركەوتنی (برۆوڵ) لەساڵی 2003 ـەوە دەستی پێكرد ئەویش بەنواندنی رۆڵی (ئاڵێكس) لە فیلمی Good Bye Lenin! كە تیایدا ڕۆڵی كوڕێكی گەنج دەبینێت كە پێویستە هەواڵی شكانی "ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات" لەدایكە دڵناسكەكەی بشارێتەوە دوای ئەوەی كە لە كۆمایەكی درێژخایەن بەهۆش دێتەوە، (برۆوڵ) بۆ ئەو ڕۆڵەی بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا
لەو كاتەوەش ئاكتەرەكە ساڵ بەساڵ هەنگاوی چاكتری بەرەو پێش ناوە، لەوانەش ڕۆڵ بینینی لە فیلمی The Bourne Ultimatum لەگەڵ ئاكتەر (مات دەیمن). هەروەها لە ساڵی 2009 (برۆوڵ) دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا كە بەژداری بكات فیلمی Inglourious Basterds 
كە لە دەرهێنانی یەكێك لە گەورەترین دەرهێنەرەكانی هۆڵییود (كوینتن تارەنتینۆ) و نواندنی چەندەها ئاكتەری گەورەی وەكو (براد پێت، كریستۆف ڤاڵتز، و مایكڵ فاسبێندەر) بوو
ئەمەش چەند فیلمێكی تری سەركەوتوو كە لەو كاتەوە ڕۆڵی تێیاندا بینیوە:
Rush (2013)
Woman in Gold (2015)
Colonia (2015)
Captain America: Civil War (2016)
لە پڕۆژەكانی داهاتووشی:
Alone in Berlin (2016)
The Promise (2016)
The Zookeeper's Wife (2016)
God Particle (2017)
‪#‎KingCC‬