close-icon

چوونەژوورەوە

چالاكییەكانی دیداری سلێمانی بۆ فیلمى كوردى

2646 جار بینراوە

ڕۆژی یەکەم - كات ٦ی ئێوارە

سروودی ئەی رەقیب
١.وتاری دەستەی باڵای دیدار
٢.وتاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش دەكرێت.
٣.فیچەری مێژووی سینەمای كوردی
٤.بەرهەمێكی موزیك و گۆرانی
٥.ترەیڵەری دیداری سلێمانی بۆ فیلم
٦.رێزلێنان بۆ یەڵماز گیونەی و چوار فیلمی بەشداربوو
٧.دۆكیومێنتەری لەبارەی ژیانی دەرهێنەری كۆچكردوو یەڵماز گیونەی
دەرهیناﻧﻰ ( عەلى تەباخ ) ( ١٢١ ) خولەك
دۆكیۆ فیلمی"ئەفسانەى پادشا ناشرینەكە" گەشتێکی درێژە بەنێو ژیان و كارو هونەرو هەڵوێستە سیاسی و نەتەوایەتیەكاﻧﻰ سینەماكارى گەورەى كورد یەڵماز گیونەى. لەم فیلمەداهونەرمەنداﻧﻰ گەورەى جیهان و هاورێیان و ئەنداماﻧﻰ خێزانەكەى باس لە زۆر لایەﻧﻰ شاراوەى ژیاﻧﻰ یەڵﻤﺎز گینوەى دەكەن, لەم فیلمەدا ئەوە دەسەلمێ ێ ﻨﺮت كە گینوەى جگە لەوەى سینەماكارێﻜﻰ گەورەى جیهاﻧﻰ بووە هاوكات كەسایەتیەﻛﻰ شۆرشگێرو نەتەوەیی و پەیوەست بە كوردستانەوە بووە.

 

ڕۆژی دووەم

ﻧﻤایشكردنی فیلمی " نامەیەك بۆ پاشا" 
دەرهێنانی : هیشام زەمان
بەرهەمهێنانی "میتۆس فیلم"
فیلمی " نامەیەك بۆ پاشا" تابلۆیەكە لە ژیانی پێنج پەنابەری كورد لە تاراوگە و بەدیاریكراوی لە گەشتی رۆژانەیان لە كەمپێكی پەنابەران لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ .. لە روداوەكانی فیلمەكە دەردەكەوێت كە هەرر یەكێكیان ئەجێندایەكی تایبەت بەخۆی هەیە و هەڵبژاردنێكی یەكلاییكەرەوە دەكەن لەو رۆژەدا بەجۆرێك هەر تاكێكیان روبەروی دژواریی و دڵخۆشی و خۆشەویستی و هاتنەدی خەونی تۆڵەسەندنەوە دەبنەوە.. كۆی چیرۆكەكان لە دوتوێیی نامەیەكدا كۆكراوەتەوە كە لەلایەن كەسێكی تەمەن ٨٣ ساڵانەوە نوسراوە بەناوی "میرزا".. لە فیلمەكەدا كارەكتەری میرزا خوازیارە نامەكە بگەیەنێتە پادشای ئەو وڵاتە

 

ڕۆژی سێیەم


ﻧﻤایشكردنی فیلمی " مەردان " 
ﻧﻤایشكردنی فیلمی "مەردان"
دەرهێنانی : بەتین قوبادی
فیلمی فیكشنی "مەردان" یەكێكە لەو بەرهەمە سینەماییانەی لە ژمارەیەك لە بۆنە هونەرییە جیهانییەكاندا بەشداریی كردووە .. روداوەكانی نێو فیلمەكە باس لە بەسەرهاتەكانی تاكی نێو كۆمەڵی كوردی دەكات كە هەمیشە قوربانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت..

 

ڕۆژی چوارەم


ﻧﻤایشكردنی فیلمی "زەر"
ﻧﻤایشكردنی فیلمی "زەر"
دەرهێنانی : كازم ئۆز
بەرهەمهێنانی: ئۆز فیلم
ماوەی فیلم: ١١٣ دەقیقە
فیلمی "زەر" گەشتی گەنجێكە بەنێو رەچەڵكی خۆیدا.. خستنەڕووی گۆرانیەك کە هەڵقوڵانی گوندێكە كە لەمێژوودا سراوەتەوە.. روداوەكانی نێو فیلمەكە گوزەرێكە بەنێو نەهامەتییەكانی رزگاربویەكی كۆمەڵوژی دەرسیم بەناوی " زەریف"

 

ڕۆژی پێنجەم


نمایشکردنی فیلمی بەڵگەیی"ئاڵای بێ وڵات "
ﻧﻤایشكردنی فیلمی بەڵگەیی "ئاڵای بێ وڵات"
دەرهێنانی : بەهمەن قوبادی
ماوەی فیلم : ٩٧ دەقیقە
روداوەكانی دۆكیومێنتەری "ئاڵای بێ وڵات" باس لە کورد  و كوردستان و جەنگی خۆرهەڵاتی ناوەراست دەكات.. باس لە گەلێكی ٤٥ ملیۆن كەسی دەكات كە تا ئێستا بە وڵاتی خۆیان ئاشنا نەبوون..

 

ڕۆژی شەشەم

 
كۆتا رۆژ و دیداری تایبەت بە ئاستەنگەكانی بەردەم دروستكردنی فیلمى كوردی.
لە دیدارەكەدا ژمارەیەك ئایكۆنی سینەمای كوردی وتوێژ دەكەن لەبارەی ئاستەنگە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و زانستی و یاسییەكانی بەردەم پیشەسازی فیلم لە كوردستاندا.. بەشداربوانی دیدارەكە دواین هەنگاو وپەرەسەندنەكانی سێكتەری سینەما لە كوردستاندا شرۆڤە دەكەن..