کوردسینه‌ما- ئاکته‌ری ناودار هێنری كاڤیل ئاشکرایکرد ئاره‌زوو ده‌کات ئاکته‌ری ئه‌مریکی، تۆم کروز ڕووله جیهانی DC بکات ئه‌مه‌ش
له‌پاش ئه‌وه‌هات ،که هه‌ردوو ئاکته‌ره‌که به‌یه‌که‌وه ڕۆڵیان گێڕا له فیلمی Mission: Impossible - Fallout که ئه‌مڕۆ ٢٧ـی ماگی ٧ـی
٢٠١٨ نمایشکرا.
هێنری کاڤیل سوپه‌رمانه‌که‌ی زاک سنایده‌ری ده‌رهێنه‌ر بووه له فیلمه‌کانی
(Man of Steel, Batman V Superman: Dawn of Justice, and Justice League) هه‌روه‌ها بڕیاره له داهاتوو رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێته‌وه
له به‌شی دووه‌می فیلمی Man of Steel 2، جیا له‌وه‌ش ڕه‌نگه له چه‌ند فیلمێکی دیکه‌ی دی سی ده‌ربکه‌وێته‌وه و یه‌کێک له‌وانه‌ش (فیلمی شه‌زام)
به‌ڵام ئه‌مه‌یان فه‌رمی نییه و ته‌نها ئه‌گه‌رێکه، هێنری ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا تۆم کروز چاودێریکراوه له‌لایه‌ن کۆمپانیای دی سی تا ڕۆڵ بگێڕیت له فیلمی
(Green Lantern Corps)که له مانگی حه‌وتی سه‌ڵای ٢٠٢٠ نمایشده‌کرێت، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات و ڕێگه خۆشکه‌ر
ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆم ئه‌و ڕۆڵه وه‌ربگرێت و بێته‌ناو جیهانی DC.
هێنری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی به‌شی دووه‌می فیلمی Man of Steel ڕایگه‌یاند ئه‌و ده‌یه‌وێت له ڕۆڵی سوپه‌ر
مان به‌رده‌وامبێت، جیاله‌وه‌ش ئاره‌زووده‌کات له نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٤٥ هه‌رخۆی به‌رده‌وام بێت له ڕۆڵی سه‌ره‌کی سوپه‌رماندا، له درێژه‌ی هه‌مان
باس‌دا و له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه له‌باره‌ی فیلمی Green Lantern Corps، ناوبراو گوتی زۆر ئاره‌زوو ده‌کات تۆم کروز ڕوڵه‌که وه‌رگرێت، گه‌ر ئه‌و
ڕۆڵه‌شی وه‌رنه‌گرت هیواداره رۆڵی که‌سایه‌تیه‌کی دیکه‌ی دی سی وه‌ربگرێت له داهاتوودا.
هه‌رچی خودی تۆم کروزه له‌لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاندوه دوای به‌ژداریکردن له کۆمه‌ڵێک فیلمی جۆراو جۆر ده‌یه‌وێت سه‌رکێشیه‌کی نوێ تاقیبکاته‌وه و
ئاماده‌یه ڕوو له جیهانی سوپه‌ر هیرۆکان بکات، وه ده‌شتوانێت خۆی له‌گه‌ڵیاندا بگونجێنێت و دڵی هه‌وادارانی له‌خۆی ڕازیبکات، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه
به ناڕونی له‌باره‌ی جێف جۆنزی نوسه‌ری چیرۆکی فیلمه‌که‌یه که‌وا نادیاره تۆم هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ڕۆڵی فیلمه‌که یاخود نا هه‌رچه‌نده هێنری ده‌بێته
یارماتیده‌رێکی باش بۆ تۆم له وه‌رگرتنی ڕۆڵه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌نها به‌س نییه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمکه نایانه‌وێت بچوکترین هه‌ڵه‌ش بکه‌ن، به‌ڵکو
ده‌یانه‌وێت به‌باشترین شێوه فیلمه‌که به‌رهه‌م بهێنن، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تای ئاماژه‌ش به‌وه‌کراوه ئه‌گه‌ری هه‌یه سوپه‌رمان له به‌شێکی که‌می ئه‌و
فیلمه‌شدا ده‌ربکه‌وێت له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ڕۆڵه‌که له‌لایه‌ن تۆم ئه‌وا جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ هێنری یه‌ک ده‌گرنه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره له جیهانی DC دا.
نوسه‌ری بابه‌ت : جوانڕۆ به‌کر
کو
ردس
ینه‌ما- ئاکته‌ری ناودار هێنری كاڤیل ئاشکرایکرد ئاره‌زوو ده‌کات ئاکته‌ری ئه‌مریکی، تۆم کروز ڕووله جیهانی DC بکات ئه‌مه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌هات که هه‌ردوو ئاکته‌ره‌که به‌یه‌که‌وه ڕۆڵیان گێڕا له فیلمی Mission: Impossible - Fallout که ئه‌مڕۆ ٢٧ـی ماگی ٧ـی ٢٠١٨ نمایشکرا.
هێنری کاڤیل سوپه‌رمانه‌که‌ی زاک سنایده‌ری ده‌رهێنه‌ر بووه له فیلمه‌کانی (Man of Steel, Batman V Superman: Dawn of Justice, and Justice League,) هه‌روه‌ها بڕیاره له داهاتوو رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێته‌وه له به‌شی دووه‌می فیلمی Man of Steel 2، جیا له‌وه‌ش ڕه‌نگه له چه‌ند فیلمێکی دیکه‌ی دی‌سی ده‌ر بکه‌وێت یه‌کێک له‌وانه‌ش (فیلمی شه‌زام) به‌ڵام ئه‌مه‌یان فه‌رمی نییه و ته‌نها ئه‌گه‌رێکه، هێنری ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا تۆم کروز چاودێری کراوه له‌لایه‌ن کۆمپانیای دی سی تا ڕۆڵ بگێڕیت له فیلمی Green Lantern Corps که له مانگی حه‌وتی سه‌ڵای ٢٠٢٠ نمایش ده‌کرێت، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاسکراکرد ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات و ڕێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆم ئه‌و ڕۆڵه وه‌ر بگرێت و بێته‌ناو جیهانی DC.
هێنری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه نوسان له‌باره‌ی به‌شی دووه‌می فیلمی Man of Steel ڕایگه‌یاند ئه‌و ده‌یه‌وێت له ڕۆڵی سوپه‌ر مان به‌رده‌وام بێت، جیا له‌وه‌ش ئاره‌زوو ده‌کات له نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٤٥ هه‌رخۆی به‌رده‌وام بێت له ڕۆڵی سه‌ره‌کی سوپه‌رماندا، له درێژه‌ی هه‌مان باس‌دا و له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه له‌باره‌ی فیلمی Green Lantern Corps، ناوبراو گوتی زۆر ئاره‌زوو ده‌کات تۆم کروز ڕوڵه‌که وه‌رگرێت، گه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌شی وه‌رنه‌گرت هیواداره رۆڵێ که‌سایه‌تیه‌کی دیکه‌ی دی‌سی وه‌ربگرێت له داهاتوودا.
هه‌رچی خودی تۆم کروزه له‌لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاندوه دوای به‌ژداریکردن له کۆمه‌ڵێک فیلمی جۆراو جۆر ده‌یه‌وێت سه‌رکێشیه‌کی نوێ تاقی بکاته‌وه و ئاماده‌یه ڕوو له جیهانی سوپار هیرۆکان بکات، وه ده‌شتوانێت خۆی له‌گه‌ڵیاندا بگونجێنێت و دڵی هه‌وادارانی له‌خۆی ڕازیبکات، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه به ناڕونی له‌باره‌ی جێف جۆنزی نوسه‌ری چیرۆکی فیلمه‌که‌یه که‌وا نادیاره تۆم هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ڕۆڵی فیلمه‌که یاخود نا هه‌رچه‌نده هێنری ده‌بێته یارماتیده‌رێکی باش بۆ تۆم له وه‌رگرتنی ڕۆڵه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌نها به‌س نییه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمکه نایانه‌وێت بچوکترین هه‌ڵه‌ش بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به‌باشترین شێوه فیلمه‌که به‌رهه‌م بهێنن، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تای ئاماژه‌ش به‌وه‌کراوه ئه‌گه‌ری هه‌یه سوپه‌رمان له به‌شێکی که‌می ئه‌و فیلمه‌شدا ده‌ربکه‌وێت له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ڕۆڵه‌که له‌لایه‌ن تۆم ئه‌وا جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ هێنری یه‌ک ده‌گرنه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره له جیهانی DC د