یه‌که‌مین تڕه‌یله‌ری فیلمی ئاکوامان به‌ژێرنوسی کوردی
6322 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- به‌فه‌رمی له‌دوای بڵاوکرانه‌وه‌ی تره‌یله‌ری فیلمی شه‌زام، یه‌که‌مین تڕه‌یله‌ری فیلمی (Aquaman )
ئاکوامانیش بڵاوکرایه‌وه، که فیلمه‌که سه‌ر به جیهانی فیلمه‌کانی (DC)ـه و له جۆری خه‌یاڵی ، سه‌رکێشی و ئاکشنه،
بریاریشه فیلمه‌که له ٢١ـی کانونی یه‌که‌می ساڵی ٢٠١٨ نمایش بکرێت.
چیرۆکی فیلمه‌که باس له ئارثەر ده‌کات، که بۆی دەردەکەوێت، کەوا ئەو میراتگری شانشینی ژێر ئاوی ئەتلانتسە، وە
دەبێ هەنگاو بنێ بۆ پێشەوە تا پێشڕەوی خەڵکەکەی بکات و ببێتە پاڵەوانێک بۆ جیهان.
فیلمه‌که له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری مالیزی جه‌یمس وانی به‌ناوبانگ کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ریه‌که له ئاکته‌ران
(جه‌یسن مۆمۆوا، ئه‌مبه‌ر هێرد و نیکۆڵ کیدمان) ڕۆڵی سه‌ره‌کی تیادا ده‌گێڕن.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌رهه‌م هێنه‌رانی فیلمه‌که، له نمایشی تایبه‌ت فیلمه‌که‌یان بۆ کۆمه‌ڵێک بینه‌ر
نمایش کرد، که ڕۆشتبوون بۆ ته‌ماشاکردنی فیلمی ترسناک به‌ڵام به سوپرایز فیلمی ئاکوامانیان بۆ نمایشکرابوو، هه‌روه‌ها
سه‌رجه‌میان زۆریان به‌دڵبووه و ڕه‌یتنی ٩.١٠ یان به فیلمه‌که داوه.
نوسه‌ری بابه‌ت : جوانڕۆ به‌کر
ڤیدیۆ : به‌ژێرنوسی کوردی بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌که‌بن