close-icon

چوونەژوورەوە

كرێی هەر كارمەندێک لە هەر بەرهەمێكی هۆڵیوود چەندە؟

7552 جار بینراوە


کوردسینەما - هەرگیز لەكاتی تەماشاكردنی كۆتایی فیلمێكی هۆڵیوود دا، لەگەڵ دەركەوتنی ناوی ئەوانەی بەژداریان كردووە لە بەرهەمهێنانی فیلمەكەدا، بیرت كردۆتەوە هەر كەسێك لەمانە چەنێك پارەی وەرگرتووە؟

لە ڤیدیۆیەكی نوێ كە لەلایەن گۆڤاری "ڤانیتی فێر" بڵاو كراوەتەوە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە، كە بەشێوەیەكی نزیك كراوەیی كرێی هەمووان دیاری دەكات لە فیلمێكی لەو جۆرەدا، ئەمەش لیستی گرنگترینەكانە:

دەرهێنەر: چوار ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنەری چاودێر: ١.١ ملیۆن دۆلار
نووسەر: لە ٢٥٠ هەزار دۆلارەوە بۆ ٣.٢٥ ملیۆن دۆلار
مۆسیقا: ٨٠٠ هەزار دۆلار
دەرهێنەری فۆتۆگرافی: ٩٠٠ هەزار دۆلار
دیزاینەری بەرهەم: ٧٧٩ هەزار و ٦٨٨ دۆلار
دەستكاریكەر: ٩٢٤ هەزار و ٥٠٠ دۆلار
دیزاینەری پۆشاك: ٣١٥ هەزار دۆلار
ئاكتەری سەرەكی یەكەم: ١٢ ملیۆن دۆلار
ئاكتەری سەرەكی دووەم: ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار
ئاكتەری سەرەكی سێیەم: ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار
ڤیژواڵ ئیفێكتس: ٩٤٨ هەزار و ٥٦٠ دۆلار
هونەرمەندی CGI: ١ملیۆن و ٢٩٨ هەزار دۆلار

چێنەر چالاک