close-icon

چوونەژوورەوە

دەنگۆی ڕۆڵبینی شاعیر و فەقێ جەلالەدین ڕۆمی لەلایەن لیۆناردۆ دی کاپریۆ هەرای ناوەتەوە

7116 جار بینراوە

کوردسیـــــــنەما - بەپێی چەن سەرچاوەیەک پێدەچێت لیۆناردۆ دی کاپپریۆ رۆڵی جەلالەدین ڕۆمی بگێڕێێ مەولان ڕۆمی کەوا شاعیر و عالیم و فەقێی ئیسلامی بووە ، لەهەمان کاتدا پێدەچێت ڕۆبەرت داونی جۆنیۆر ڕۆڵی شەمس تەبرێزی ببینێ کە ئێستا وا لە قۆناغی نووسینەوەی سیناریۆدایە نووسەرەکە ئەم دوو ئەکتەرەی هەڵبژاردوە بەپێی هەڵبژاردەی خۆی کە زۆر ئارەزوو دەکات ئەم دوو کەسە ڕۆڵ  بگێڕن.

مەولانا ڕۆمی وەک یەکەم شاعیری ئیسلامی دادەنرێت کارەکانی وەرگێڕابێتە سەر زمانەکانی تر،هەروەها مەولاننە بەڕەچەڵەک خەڵکی ئێران بووە ، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەرگرتنی ڕۆڵی ئەم شاعیرە لەلایەن دی کاپریۆوە ناڕەزاییەکی زۆر بڵاوبوویەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و زۆربەی ئەو کەسانەش پێیانوابوو کەوا هۆڵیوود پێویست ناکات ئەکتەری ئەمەریکی بهێنێت بۆ بینینی ڕۆلی کەسی ئاسیایی و ئەمەیان بە ڕەگەزپەرسی لە قەڵەمدا ، لەئێستاشدا لەلایەن خودی دی کاپریۆوە هیچ شتێک پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام پێدەچێت لەداهاتوویەتی نزیک چارەنووسی ئەم ڕۆڵە ئاشکرا بکرێت.