كوردسینهما- بهرهبهیانی ئهمڕۆ دووشهممه ٨\١\٢٠١٨ حهفتاو پێنجهمین ئاههگی دابهشكردنی خهڵاته سینهمایهكای گۆڵدن گڵۆبز ئهنجامدراو سهرجهم براوهكانیش بهم شێوهیه بوو. . . ١-فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri خەڵاتی باشترین فیلمی درامی ساڵی بەدەستهێنا و توانی سەر بكەوێت بەسەر فیلمەكانی: Dunkirk, The Shape of Water, The Post, Call Me By Your Name ٢-فرانسس مكدۆرمند خەڵاتی باشترین خانمە ئاكتەری سەرەكی درامی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri ٣-گێری ئۆڵدمن خەڵاتی باشترین ئاكتەری سەرەكی درامی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی The Darkest Hour ٤-فیلمی Lady Bird خەڵاتی باشترین فیلمی كۆمیدی یاخود مۆسیقی ساڵی بەدەستهێنا ٥-سیرشە ڕۆونن خەڵاتی باشترین خانمە ئاكتەری سەرەكی كۆمیدی یاخود مۆسیقی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی Lady Bird. ٦-زنجیرهی Big Little Lies بەردەوامە لە تۆماركردنی شەوێكی مێژوویی و گەورەترین خەڵاتیشی بەدەستهێنا كە دەكرا بۆی بپاڵێورێت ئەویش خەڵاتی باشترین كورتە زنجیرەیە ٧-گیێرمۆ دێل تۆرۆ خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەستهێنا بۆ فیلمی The Shape of Water ٨-ئەزیز ئەنساڕی خەڵاتی باشترین ئاكتەری سەرەكی لە زنجیرەیەكی كۆمیدی یان مۆسیقی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە زنجیرەی Master of None ٩-The Marvelous Mrs. Maisel خەڵاتی باشترین زنجیرەی كۆمیدی یاخود مۆسیقی بەدەستهێنا. ١٠-ئیوەن مەگرێگەر خەڵاتی باشترین ئاكتەری سەرەكی بۆ كورتە زنجیرە یاخود فیلمێكی تەلەڤزیۆنی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە زنجیرەی Fargo ١١-فیلمی In The Fade ـی ئەڵمانی/فەڕەنسی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ساڵی بەدەستهێنا. ١٢-مارتن مكدۆنە خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەدەستهێنا بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri ١٣-ئاڵیسن جانی خەڵاتی باشترین خانمە ئاكتەری لە ڕۆڵی پاڵپشتیكار بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی I, Tonya. ١٤-كۆكۆ خەڵاتی باشترین فیلمی ئانیمەیشنی ساڵی بەدەستهێنا ١٥-ڵۆرا دێرن خەڵاتی باشترین خانمە ئاكتەری لە ڕۆڵی پاڵپشتیكار بۆ زنجیرە، كورتە زنجیرە، یاخود فیلمێكی تەلەڤزیۆنی بۆ زنجیرەی Big Little Lies بردهوه. ١٦-جەیمز فرانكۆ خەڵاتی باشترین ئاكتەری سەرەكی بۆ فیلمێكی كۆمیدی یاخود مۆسیقی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی The Disaster Artist ١٧-گۆرانی This is Me لە فیلمی The Greatest Showman خەڵاتی باشترین گۆرانی ئۆریجیناڵی بەدەستهێنا. ١٨-ئەڵێكزاندرێ دێسپڵات خەڵاتی باشترین سكۆری بەدەستهێنا بۆ نووسینی مۆسیقای فیلمی The Shape of Water ١٩-ئەڵێكزاندەر سكارزگارد خەڵاتی باشترین ئاكتەر لە ڕۆڵی پاڵپشتكار بۆ زنجیرە، كورتە زنجیرە، یاخود فیلمێكی تەلەڤزیۆنی بەدەستهێنا بۆ زنجیرەی Big Little Lies. ٢٠-زنجیرەی The Handmaid's Tale خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی بەدەستهێنا ٢١-ستێڕڵینگ كەی براون بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئاكتەری سەرەكی لە زنجیرەیەكی درامی بۆ زنجیرەی This is Us. ٢٢-باشترین خانمە ئاكتەری سەرەكی لە زنجیرەیەكی درامی ئیڵیزابێث مۆس ٢٣-ڕهیچڵ برۆزنههان براوهی خهڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمه ئهكتهری سەرەكی له زنجیرهیهكی كۆمیدی یاخوود مۆسیقی بۆ زنجیرهی The Marvelous Mrs. Maisel. ٢٤-سام ڕاكوێڵ بوو به براوهی خهڵاتی گۆڵدن گڵۆبز، بۆ باشترین ئاكتەر لە ڕۆڵی پاڵپشتیكار بۆ ڕۆڵەكەی لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri ٢٥-نیكۆڵ كیدمان براوهی خهڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمه ئهكتهر له زنجیره یاخوود فیلمێكی تهلهفیزیۆنی بۆ زنجیرەی Big Little Lies.