نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی ئامه‌ندا سێیفرید و میرڵ ستریپ
1404 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- فیلمی (Mamma Mia! Here We Go Again) یه‌كێكه له دواین به‌رهه‌مه‌كان، كه هه‌ردوو خانمه ئاكته‌ر ئامه‌ندا سێیفرید و میرڵ ستریپ له‌پاڵ كۆمه‌ڵه ئاكته‌ره‌كی دیكه به‌ژداریان تیایداكردوه، فیلمه‌كه له جۆری مۆسیقیه و له به‌رواری 20ی مانگی یه‌كی ساڵی 2018 نمایشده‌كرێت.
جیرۆكی فیلمه‌كه بریتیه له پیلان گێڕی نەزانراو ئەنجامە(تەواوکارە) بۆ مۆسیقای کۆمیدی ساڵی ٢٠٠٨ ماما میا، له‌لایه‌كی دیكه‌ش پەیوەندی نێوان سام و ھاری و دۆنای گەنج کە دەنگدەداتەوە لە ئێستادا.
فیلمه‌كه له پێشتردا و له ساڵی 2008 به‌شێكی لێ به‌رهه‌م هاتبوو به‌ناوی (Mamma Mia) كه، له‌لایه‌ن خانمه ده‌رهێنه‌ر Phyllida Lloyd
به‌رهه‌م هاتبوو، كه هه‌مان ده‌رهه‌نێری فیلمی خانمی ئاسنینی میرڵ سترپه، ئه‌و به‌شه‌ش توانی له بۆكس ئۆفیسدا زیاد له 600 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه.
ئه‌م به‌شه نوێیه‌ی فیلمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئۆل پاركه‌ری به‌ریتانی كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، به به‌ژداری هه‌ریه‌كه له ئاكته‌ران ئامه‌ندا سێیفرید له رۆڵی سۆفیدا، میرڵ ستریپ له رۆڵی دۆنادا، لیلی جه‌یمس له ڕۆڵی دۆنای گه‌نجدا، كریستینا برانسكی له ڕۆڵی تانیادا، وه كۆلین فیرس و برۆسنان له رۆڵی هاری و سامدا و جێره‌می ئیڤرین و دۆمه‌نیك كۆپه‌ر له رۆڵی سامی گه‌نج و سكایدا، هه‌روه‌ها جولیا واڵته‌رس له ڕۆڵی رۆزدا و هه‌ردوو ئاكته‌ر ئه‌لێكسا داڤیس و هوگ سكینه‌ر له ڕۆڵی هاری گه‌نج و رۆزی گه‌نجدا رۆڵ ده‌گێڕن.
ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ره‌كه‌ی بن