واده‌ی نمایشكرانی فیلمه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی دوەین جۆنسن ڕاگه‌یه‌ندرا
2182 جار بینراوە
كورسینه‌ما- دوای دووجار گۆڕانكاری له واده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی دوەین جۆنسن به‌ناوی فیلمی Rampage به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاتی نمایشكرانی فیلمه‌كه به جێگیری ئاشكراكرا ، كه له به‌رواری ٢٠\٤\٢٠١٨ له سینه‌ماكانی جیهاندا نمایشده‌كرێت.
فیلمه‌كه له لایان کۆمپانیای وارنەر برۆس به‌رهه‌م هاتووه و له یاری به‌ناوبانگی (Rampage) وه‌رگیراوه، كه یاریەکە لە ساڵی ١٩٨٦ بەرهەم هێنراوە و لە یاریەکەدا کارەکتەری شێوەی مەیمون و چەند ئاژەڵێکی دیکەهه‌ن، کە هێرش دەکەنە سەر چەند شارێک و دەیانەوێت وێرانی بکەن، فیلمه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی یاریه‌كه به‌رهه‌م هاتووه.
فیلمه‌كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ براد پێیتنی كه‌نه‌دی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه، كه له پێشتردا كاری ده‌رهێنانی بۆ كۆمه‌ڵێك فیلمی به‌ناوبانگ كردووه له‌وانه‌ش فیلمه‌كانی San Andreas ، Incarnate ، Journey 2 ، وه به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌شێك له فیلمه‌كانی ڕابردووی ناوبراو دووباره ئاكته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مێریكای دوەین جۆنسن ڕۆلی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
فیلمه‌كه له جۆری ئاكشن و سه‌ركێشی و خه‌یاڵیه ، جیا له دوەین جۆنسن ئاكته‌رێكی دیكه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مێریكای به‌ژداره، كه ئه‌ویش جێفری دین مۆرگانه، كه زیاتر به نیگنی درامای به‌ناوبانگی مردووی رۆیشتوو ناسراوه، ئه‌م فیلمه‌ش به‌یه‌كێك به چاوه‌ڕوانكراوترین فیلمه‌كانی ساڵ داده‌نرێت به‌هۆی چیرۆكه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی یاریه‌كه‌وه.
ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌كه‌بن