نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی ئەندریۆ گارفێڵد و ئاندی سێرکس
2384 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- فیلمی (Breathe) نوێترین فیلمی ئاكته‌ری ناوداری ئه‌مێریكای ئەندریۆ گارفێڵده، شان به‌شانی خانمه ئاكته‌ری به‌ریتانی كڵێر فۆی ،
فیلمه‌كه تا ئێستا له پێگه‌ی به‌ناوبانگی ئای ئێم دی بی ٦.٩ پله‌ی له ١٠ پێدراوه و ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش كاتژمێرێك و ٥٨ خوله‌كه و ١٥ ملیۆن دۆلار
له به‌رهه‌م هێنانیدا خه‌رجكراوه و تا ئێستاش ٢ ملیۆن دۆلار داهاته‌كه‌ی بووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا به ته‌واوی له هه‌موو شاشه‌كانیدا نمایش نه‌كراوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له چیرۆکی خۆشەویستیە ڕاستەقینە کاریگەرەکەی نێوان ڕۆبن و دیانا کاڤێندیش ده‌كات، كه دوو خۆشەویستی
سەرکێش ڕەتی دەکەنەوە کۆڵبدەن بەرامبەر نەخۆشیەکی کوشندە، ئاهەنگی ناخی ئەوان بۆ تواناکانی مرۆڤ دەبێتە یەکەم كاری ده‌رهێنانی
ئاندی سێرکسی .
فیلمه‌كه له جۆری دراما و ڕۆمانسیه له‌لایه‌ن ئاكته‌ری ناوداری به‌ریتانی ئاندی سێرکس كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه ، كه ئاندی له پێشتردا
به‌ژداری چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگی كردوه و چه‌ندین رۆڵی كاریگه‌ری گێڕاوه له گرینگترینیشیان فیلمه‌كانی جه‌نگ له په‌ناو هه‌ساره‌ی مه‌یمونه‌كان
و زنجیره فیلمه‌كانی شای ئه‌نگوستیله‌كان و جه‌گی ئه‌ستێره‌كان و ده‌یان فیلمی دیكه‌ن.
ڤیدیۆی : بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌كه‌بن