كوردسینه‌ما- خانمه ئاكته‌ری به‌ریتانی سۆفی ترنر به‌شه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرایكرد، كه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه له‌گه‌ڵ جۆ جۆناسی ئه‌مێریكای ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، له دوای ماوه‌یه‌ك له بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا. سۆفی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌كی پۆستكردوه و نوسیویه‌تی من گوتم به‌ڵێ ، له‌هه‌مان كات جۆ جۆناسی ئاكته‌ر و گۆرانی بێژ، هه‌مان وێنه‌ی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام پۆستكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی ئه‌و گوتی به‌ڵێ . خانمه ئاكته‌ر سۆفی ترنر له ساڵی ١٩٩٦ له به‌ریتانیا له دایك بووه و به‌ژداری چه‌ند فیلم و درامایه‌ك كردوه، له گینگترینیشیان درامای به‌ناوبانگی یاری ته‌خته پاشایه‌كانه، كه تیایدا رۆڵی سانسا ستارك ده‌گێڕه‌ت ، هه‌رچی جۆی جۆناسیشه له ساڵی ١٩٨٩ له ئه‌مێریكا له دایك بووه، له‌پاڵ گۆرانی گوتندا پێشه‌ی ئاكته‌ریشی كردوه و رۆڵی له چه‌ند فیلمێكیشدا گێراوه.