...سه‌ره‌رای كاردانه‌وه‌كان، گه‌شته‌كه‌یان به‌ره‌و سلێمانی ئه‌نجامدا
3858 جار بینراوە
...سه‌ره‌رای كاردانه‌وه‌كان، گه‌شته‌كه‌یان به‌ره‌و سلێمانی ئه‌نجامدا
ژماره‌یه‌ك میوان له‌ڕۆژهه‌لاتی كوردستان‌و ولاتی ئێرانه‌وه گه‌یشتنه سلێمانی‌و به‌رێوه‌به‌ری فێستیڤاله‌كه‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت:" هونه‌ر هه‌میشه په‌یامی ئازادی بووه‌و سنوره‌كان تێكده‌شكێنێت".
ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه، یه‌كێك له‌و كاردانه‌وانه‌ش گرتنی سنوره‌كان‌و وه‌ستانی گه‌شته‌ئاسمانیه‌كان له‌لایه‌ن عێراق‌و ولاتانی دراوسێ له‌نێویاندا ولاتی ئێران، به‌لاِم بایه‌خی میوانه‌كانان بۆ فێستیڤاله‌كه‌ی سلێمانی ئه‌وانی له‌گه‌شتكردن نه‌وه‌ستاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندو میوانی بانگهێشتكراوی فێستیڤاڵه نێوده‌وله‌تیه‌كه‌ی سلێمانی له‌ولاتی ئێران‌و له‌ڕۆژ هه‌لاتی كوردستانه‌وه گه‌یشتنه سلێمانی، (فوئاد جه‌لال)،به‌رێوه‌به‌ری فێستیڤاله‌كه‌ش باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌میوانه‌كانی فێستیڤاڵ به‌هۆی په‌كخستنی فڕۆكه‌خانه، له‌واده‌ی خۆیدا ناتوانن بێنه سلێمانی، به‌لام جێ شانازییه ئه‌م ئێواره‌یه بێگوێدانه هیچ بارودۆخێك میوانه ئازیزه‌كانمان له ئێران‌و ڕۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه ئه‌وه‌یان نیشانداین كه هونه‌ر به‌ده‌نگی بڵند په‌یامه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ینێت.
له‌و میوانانه‌ش هه‌ریه‌ك له دایك‌و باوكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (ته‌های كه‌ریمی)بوون، كه به ئاماده‌بونیان رۆحی كوره‌كه‌یان شاد ده‌كه‌ن‌و به‌گه‌وره‌ییه‌وه له‌فێستیڤاله‌كه‌ی سلێمانی ده‌روانن،، هاوكات له‌نێو ئه‌و میوانانه‌دا هه‌ریه‌ك له(شه‌هریاری ئه‌سه‌دی) به‌رێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمی (كیسه‌له‌كان ده‌فڕن)ی (به‌همه‌نی قوبادی)و (كامبوزیا په‌رته‌وی) یه‌كێك له سینارسته گه‌وره‌كانی ولاتی ئێران كه هه‌ڵگری خه‌لاتی (ورچی نوقره‌ی) فێستیڤاڵی به‌رلینه‌و سینه‌ماكاری كورد (ئه‌شكانی ئه‌حمه‌دی) و(خوسره‌و سینا)، مامۆستا له‌زانكۆی سنه‌و یه‌كێكی دیكه له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان (عه‌لی ئه‌ژده‌ری)، پسپۆر له(ماكیاژی سینه‌مایی)، كه له‌وبواره‌دا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه ، نه‌ك ته‌نها ماكیاژی سینه‌مایی ده‌كات، به‌ڵكو كه‌ره‌سته‌و جۆری ماكیاژه‌كه خۆی ئاماده‌ی ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له‌و میوانانه خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا‌و جه‌ختیان له بایه‌خ‌و گرنگی فێستیڤال كرده‌وه‌و پێشیان وایه ده‌بێت هونه‌ر له‌هه‌موو بارودۆخه‌كاندا به‌رده‌وامبێت‌و به‌هیچ هۆكارێك په‌ك نه‌خرێتت، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌و له‌گه‌ڵ واده‌ی نزیك بونه‌وه‌ی خولی دووه‌می فێستیڤاله نێوده‌وله‌تیه‌كه‌ی سلێمانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی جمه‌ی ده‌هات‌و میوانه‌كان ده‌سته ده‌سته له‌پایته‌ختی ڕۆشنبیری پێشوازییان لێده‌كرا، به‌لام پێده‌چێت به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی فه‌رمانره‌وایانی عێراق گه‌شته‌كان نه‌توانرێت بكرێته‌وه، له‌كاتێكدا بڕیار بوو ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی میوانانی بیانی له هونه‌رمه‌ندان‌و ئه‌ستێره سینه‌ماییه جیهانیه‌كان به‌شداری فێستیڤاڵ بكه‌ن.
له‌ژێر دروشمی (كولتوورێك بۆ پێكه‌وه ژیان)، رۆژی 11ی ئۆكتۆبه‌ر خولی دووه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌له‌تی سلێمانی مه‌راسیمی فه‌رشی سوور به‌رێوه‌ده‌بات‌و ماوه‌ی 7 ڕۆژ سلێمانی پڕده‌بێت له‌چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری .