شوێنی نمایشی فیلمه‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكراده‌كرێت
3949 جار بینراوە
فوئاد جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، ڕاگەیاند "به‌شێكی زۆری نمایشی فیلمه‌كان له هۆڵه‌كانی سیتی سینه‌ما به‌ڕێوه‌ده‌چن، جگه له فیلمی یه‌كه‌م رۆژ، واته ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ، كه له ته‌لاری هونه‌ر دەستپێدەكات و ژماریه‌ك فیلمیش كه ده‌چنه چوارچێوه‌ی نمایشی تایبه‌ت، له سینه‌ما سالم نمایش ده‌كرێت".
نه‌بوونی هۆڵی گونجاو بۆ نمایش و رێوڕه‌سمه‌كان، هه‌میشه گله‌یی و گازنده‌ی سه‌رزاری هونه‌رمه‌ندانه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گله‌ییانه، رێكخه‌رانی دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، له هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر-دان و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هیچ كه‌موكوڕییه‌ك نه‌بێت، تا بتوانن رێوڕه‌سمێكی شیاو و شایسته سازبده‌ن، به‌تایبه‌ت كە فێستیڤاڵ میواندارییه‌كی زۆری له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
بڕیاره له 1ی تشرینی یەكەمدا، فێستیڤاڵەكە دەستپێبكات و ماوه‌ی 7 رۆژ له پایته‌ختی رۆشنبیری، فێستیڤاڵێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مه‌ستی فیلمه‌وه سازده‌كرێت و به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیاكان و ده‌زگای میدیایی سپۆنسه‌ری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.