کارینا کاپوور به‌هۆی تەیموره‌وه كاره هونه‌ریه‌كانی قورستربووه
5569 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- خانمه ئاكته‌ری ناوداری سینه‌مای بولیوودی وڵاتی هیندستان، کارینا کاپوور له نوێترین لێدوانی‌دا باسی
كاره هونه‌ریه‌كانی خۆیكرد و ئاشكرایكردوه، به‌هۆی ته‌یموری كوڕی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی له كاری هونه‌ریدا قورس‌تر بووه.
كاپوور ساڵی ڕابردوو بووه خاوه‌نی كوڕێك به‌ناوی ته‌یمور ، له‌م باره‌یه‌وه ڕیگه‌یاند ئه‌و به به‌رده‌وامی ھەوڵ دەدات
ھاوسەنگییەک دروست بکات لە نێوان ژیانی دایکایەتی و ھونەری خۆیدا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوره‌كه‌م له ته‌مه‌نێكی
بچوكدایه ئه‌م كاره‌م بۆ قورس‌تر بووه ، وه ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشیمه به‌هۆی سەیف عەلی خانی هاوسه‌رمه‌وه ئه‌كه‌كانی
سه‌رشانم سوكتر بووه ، ده‌توانم به‌رده‌وامبم له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆم.
خانمه قه‌شه‌نگه‌كه‌ی بۆلیوود له درێژه‌ی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه ، كه‌وا له ئێستادا زۆر شانازی ده‌كات
كه سینه‌مای بۆلیوود گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ،کە خانمان وەکو نموونەیەکی باڵا‌و سەردەمیانە نیشان ده‌دات به بینه‌رانی خۆی.
خانمه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی بۆلیوود له ساڵی ١٩٨٠ له شاری مۆمبای و له‌وڵاتی هیندستان له‌دایكبووه ، له‌سه‌ره‌تاكانی
ساڵانی دوو هه‌زاره‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه ، به‌ژداری له چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگ كردوه ، له گرینگ‌ترینیان
فیلمه‌كانی (سێ گه‌مژه‌كه ، ئیشقی به‌دبه‌خت ، چاونه‌ترس ٢ ، كچ و كوڕ ، باجڕه‌نگی بایجان)
وێنه: كارینا كاپوور و ته‌یمور
وێنه: كارینا كاپوور و سه‌یف عه‌لی خان