close-icon

چوونەژوورەوە

٦ خاڵ کە بەشە نوێکەی سپایدەرمان "هۆمکەمینگ" پێویستە ڕەچاوی بکات

5376 جار بینراوە

سپایدەرمان:هۆمکەمینگ خەریکە دەکەوێتە سینەماکان و ئەو خەونە دێرینەی کەوا هەوادارانی کۆمیک و فیلمەکانی پێشووتر هەیانبوو بۆ ئەوەی سپایدی ببێت بە بەشێک لە گەردوونێکی هاوبەشی پاڵەوانەکان "سینەماتیک یونیڤێرس" ئەوە دەبێتە ڕاستی.ئەمەش بێگومان دوای ٥ فیلمی یەک لەدوای یەکی سپایدەرمان هات کەوا تەنها بوو ، ئەمەش گۆڕا کاتێکی پیتەر پاڕکەر بە دیمەنە ناوازەکەی لە "سیڤڵ وۆر" سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا بە بردنی قەلغانەکەی کاپتن ئەمێریکا.
ئەگەر بێتوو سەیری ٥ فیلمەکەی پێشووی کۆمپانیای سۆنی بکەین ، ناتوانین بەڕوونی هەڵسانگدنێک بۆ بڕیارەکانیان بکەین دەربارەی فیلمەکانی سپایدەرمان لە تریۆلۆجیەکەی تۆبی مەگوایەرەوە بگرە تاکو دووانەکەی ئەندرو گاڕفیڵد.
بێگومان هەردوو بەشەکەی یەکەمی سپایدەرمان بوونە بەرهەمێکی ناوازە ، بەڵام بەشی سێیەمی جێگای ڕەزامەندی بینەران نەبوو ، بەهەمان شێوە ئەمەیزینگ سپایدەرمان ١یش بووە خاوەن پێگەیەکی باش دوای دابڕانێکی زۆری فیلمەکانی مەگوایەر ، بەڵام ئەویش بەشی دووەمی جێگای ڕەزامەندی نەبوو.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاکتەر "تۆم هاردی" لەڕۆلی "ڤێنم" و فراوانکردنی گەردوونە سینەماییەکەی سپایدەرمان،لێرەدا باسی ئەو خاڵانە دەکەین کەوا فیلمەکانی سپایدەرمانی ماڕڤڵ/سۆنی پێویستە سوود لەو هەڵانەی پێشوو وەرگرن.

٦- تەرکیز کردنە سەر یەک  شەڕانگێز لە فیلمەکەدا

Rebin

- سپایدەرمان ٣ و ئەمەیزینگ سپایدەرمان ٢ هەردووکیان شتێکی هاوبەشیان لەنێوانیاندا هەبوو ، ئەویش بوونی چەندین شەڕانگێز بوو لە یەک فیلمدا کە ئەمەش نەبوو جێگای ڕەزامەندی بینەران.بێگومان مەبەستمان ئەوە نییە کەوا لە یەک فیلمدا ناکرێ چەند شەڕانگێزێک هەبن ، بۆ نموونە دەکرێ سەیری تریۆلۆجیەکەی کریستۆفەر نۆلان (٢٠٠٥-٢٠١٢) ، باتمان ڕیتێرنس (١٩٩٢) و سوپەرمان ٢ (١٩٨٠) بکەین کەوا بەرهەمانێکی نایابیان هەبوو ، بەڵام نابێ ئەوەش لەبیربکەین کەوا گشتیان لە بنچینەدا تەرکیزیان لەسەر یەک شەڕانگێز دەکرد.
ئەو شەڕانگێزانەی کە تاکو ئێستا بوونیان لە هۆمکەمینگ پشتڕاست کراوەتەوە بریتین لە "ڤەڵچەر ، شۆکەر و تینکەر"ن...
لە (سپایدەرمان )٣ " گۆبڵین ، ساندمان و ڤێنم"مان بینی،" گۆبڵین،ئێلێکترۆ، ڕاینۆ" لە (ئەمەیزینگ سپایدەرمان ٢)ش هەبوون ، بەڵام هەردوو فیلمەکە نەیانتوانی تەرکیزی زیاتر و کاتی زیاتر بە شەڕانگێزەکانیان بدەن و لەیادکراو بوون.
پێویستە مارڤڵ بیر لەوە بکاتەوە کەوا ئاکتەرێکی وەک مایکڵ کیتن هەمیشە بەردەست نابێت بۆ ئەم جۆرە ڕۆڵانە بۆیە دەبێت بەباشی کار لەسەر چیڕۆکی بنچینەیی کەسایەتی ڤەڵچەر بکرێت و کاتی ئەوەیە کە مارڤڵ شەڕانگێزێکی لەیادنەکراومان نیشان بدات دوای لۆکی و ئەڵترۆن کەوا ئەوەندە جێگای بایەخ نەبوون وەک  ثانۆس (کەوا لە فیلمی داهاتووی ئەڤێنجەرز دەردەکەوێت).

٥- چیڕۆکێک بە لەبەرچاوگرتنی چیڕۆکە بنچینەییەکە

oscar

بیرمانە کاتێکی بەشی دووەمی ئەمەیزینگ سپایدەرمان ٢ کەوتە سینەماکانەوە کۆمپانیای سۆنی فراوانکردنی گەردوونە سینەماییەکەشی ڕاگەیاند کە تەنانەت بڕیاربوو "ڤەڵچەر" لە بەشی سێەمی ئەمەیزینگ سپایدەرمان دەرکەوێت ، و ئەمەش بەڕوونی لەفیلمەکەدا دەبینرا کە سۆنی لە هەوڵی دابینکردنی زەمینەیەک بوو بۆ فیلمەکانی داهاتوو و ئەمەش زۆر لە چیڕۆکە بنچینەییەکەی فیلمەکەی گۆڕیبوو.
لەئێستاشدا کەوا هۆمکەمینگیش ئەرکێکی هاوشێوەی هەیە پێویستە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە ئەوە لەبەرچاوبگرن کەوا باشترین شت کە ئەم بەشەی فیلمەکە بیکات بریتی بێت لە پەسندی فیلمەکە لای هەواداران و ڕەخنەگران ، نەوەک وەک ڕێخۆشکەرێک بۆ فیلمەکانی داهاتووی ئەڤێنجەرز چونکە مارڤڵ دەتوانێ ئەمە لەڕێگای کۆمەڵێک فیلمی تری وەک "ثۆر : ڕاگنەرۆک" بکات کەوا ئەمە بەشی سێیەمیەتی ، بەڵام لەئێستا پێویستە چیڕۆکی بنچینەیی "ئۆریجن"ی سپایدیمان نیشاندەن.


٤- لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵەکەی "زێــندێیا"

oscar

بەشێک لە بەهێزترین فیلمەکانی سپایدەرمان ئەوکاتانە بوو کەوا "گوێن ستەیسی"مان دەبینی لەگەڵ پیتەر بەیەکەوە تێکەڵ بە کارەکان دەبوون و گونجاوی لەگەڵ ئاندرو گاڕفیڵد لەهەموو ڕوەکەیەوە شیاو بوو ، بەڵام هەندێک کاتیش تەنها وەکو کارەکتەرێکی لاوەکی بوو.
کریستن دەنست بەشێکی سەرەکی نەبوو لە کارەکانی پیتەر جگە لەچاوەڕوانی کردنی پیتەر یاخود چاوەڕێکردنی پیتەر بۆ ڕزگارکردنی یانیش سەماکردن لەگەڵ هەموو کەسێک جگە لە تۆبی مەگوایەر ...
لەوەدەچێت کەوا کارەکتەرەکەی زێندێیا ، میشێل ، خۆشەویستی پیتەر نەبێت لەفیلمەکەدا ، بەڵام وەک کارەکتەرێکی سەرەکی دەمێنێتەوە لەم بەشەدا ئەمەش ڕێگاخۆشکەرە بۆ ئەوەی ماڕڤل پەرە زیاتر بە کارەکتەرە ئافرەتەکان بدات.

 


٣.بوونی "سکۆر" مۆسیقایەکی گونجاو بۆ ئەم بەشە.

oscar

 
سکۆرەکەی دانی ئێڵفمن (کەوا ئێستا کار بۆ فیلمی "جەستس لیگ" دەکات) بۆ سپایدەرمان ، هێشتا یەکێکە لە باشترینەکان کەوا لە فیلمە کۆمیکیەکان بینرابێت ، کەوا زۆر بەقووڵی بینەر دەباتە نێو ئەو دیمەنانەیان کەوا بێ هیواییان تیایە و ئەو دیمەنانەی کەوا دڵخۆشکەرن.
بەشێوەیەکی گشتی ماڕڤڵ سەرکەوتوو نەبووە لە دابینکردنی سکۆڕێکی شیاو بۆ فیلمەکانی (جگە لە سکۆڕەکەی ئاڵان سیلڤستەری بۆ فیلمی ئەڤێنجەرز) ، بۆیە لێرەشدا هۆمکەمینگ وەک فیلمێکی هەرزەکارانەی نوێ دەبێتە هەلێکی باش بۆ چاکردنەوەی ئەمەش.

٢.مەترسیە ڕاستەقینەکان گرنگن

oscar

 
یەکێک لەوشتانەی تر کەوا گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵ نیەتی بریتیە لە گرەو لەسەر مەترسیەکان.سەڕەرای قوربانی کردنی یۆندو و کویک سیلڤەر (کە ئەگەر گەڕانەوەیان زۆرە) بەڵام تۆڵەسەنێرەوەکان هێشتا زۆر ئەندامی سەرەکیان ماوە لە دەستی بدەن دوای نزیکەی ١٥ فیلمیش ، و بەهۆی ئاشکرابوونی گرێبەستی ئاکتەرەکان لەگەڵ ستۆدیۆکانی مارڤڵ تا ڕادەیەک ئەوە دەزانین کەوا لە "ئەڤێنجەرز : ئینفنتی وۆڕ" کێ دەڕوا و کێ دەمێنێت.
هەریەک لە ڕۆبەرت داونی جونیۆر و تۆم هۆڵاند لە بەشی داهاتووی ئەڤێنجەرز دەردەکەون ، لەسەرەتای ئەمساڵیش تیمی پارێزەرانی گەردوونیش بۆ ئەم بەشە ڕاگەیەندران بەر لە بڵاوبوونەوەی بەشی دووەمی فیلمەکەیان.
یەکێک لەو شتانەی کەوا بەشی دووەمی ئەمەیزینگ سپایدەرمان کردیە سەپرایز ، بریتی بوو لە مردنی گوێن ستەیسی کەوا تاڕادەیەکی زۆر چاوەروانەکراو بوو ،هەرچەندە دەکرا کەوا کاتی زیاتر بە پیتەر بدرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی گوێن ، خۆ دەنگۆی مردنی کاپتن ئەمێریکا لە" سیڤل وۆڕ" زۆر بوو ، بەڵام ئەویش لەژیاندا مایەوە ،هەربۆیەش پێویستە بەرهەمهێنەرانی هۆمکەمینگ فیلمەکە وەک پڕکەرەوەی بۆشایی فیلمەکان سەیرنەکەن و ئامادەبن بۆ دانی هەندێک قوربانی تەنانەت ئەگەر کارەکتەرەکان بۆ بەشەکانی دیکەش پێویست بن.

١.سپایدی دوو کەسایەتی هەیە !

oscar

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی سەرکەوتنی تریۆلۆجیەکەی سەرەتا بریتی بوو لە تۆبی مەگوایەر ، کەوا بە هەڵسوکەوتە نامۆکان و ڕەفتارکردنی لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکاندا جۆرێکی تایبەتی لە پیتەر پارکەر نیشانداین ، بەڵام ئەوەی لە سێ فیلمەکەی سەرەتادا بەدی دەکرێ ئەوەیە کەوا دەرهێنەر سام ڕەیمی ئەوەندە سەرنجی پیتەر پاڕکەر نەدەدا ئەوەندەی بە سپایدەرمانی دا.بە پێچەوانەوە دوو بەشەکەی ئەمەیزینگ سپایدەرمان پیتەر پاڕکەرێکی جیاوازی پێناساندین و کاتێکی زیاتر ئەومان لەدەرەوە دەبینی.
دەرکەوتەنەکەی هۆڵاند لە سیڤیل وۆڕ تا ڕادەیەک ئەوەی نیشانداین کەوا تۆم بەشێوەیەکی یەکسان کارەکتەرەکان بەرجەستە دەکات ، بۆیە ئەمەش دەبێت خاڵێکی گرینگی هۆمکەمینگ بێت ئەویش بریتیە لەبوونی هاوسەنگیەک لەنێوان هەردوو کەسایەتیەکە ، "پیتەر پاڕکەر" و "سپایدەرمان" ...


ئامادەکردن و وەرگێڕان : ڕێبین کامەران