close-icon

چوونەژوورەوە

دوای حەوت ساڵ دابڕان ، جاک نیکڵسن دەگەڕێتەوە!

1337 جار بینراوە

ئەستێرە و ئاکتەری براوەی سێ خەڵاتی ئۆسکار "جاک نیکڵسن" ، بەشداردەبێت لە فیلمی " Toni Erdmann"ی وەشانی ئەمەریکی کۆمپانیای پارامۆنت ، کە لە ئێستادا وەشانە ئەڵمانیەکەی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی.

جگە لەمەش خانمە ئاکتەر "کریستن ویگ"یش لەپاڵ نیکڵسن بەشداردەبێت لە فیلمەکەدا.شایانی باسە چیڕۆکی فیلمەکە باس لەپیاوێکی بەساڵاچوو دەکات کە هەوڵدەدات بەکچەکەی شاد بێتەوە دوای دابڕان لێی.تاکو ئێستا هیچ بەروارێکی دەرچوون یاخود دەرهێنەر و نووسەرێک بۆ فیلمەکە دیارینەکراون ، بەڵام دەرهێنەر "ئادەم مکەی" پاڵێوراوی یەکەمە  بۆ گرتنە ئەستۆی دەرهێنانی فیلمەکە و هەروەها ئەگەری هەیە ئاکتەر "ویل فێرێل"یش وەک بەرهەمهێنەر بەشداربێت لە پڕۆژەکەدا ،و دەرهێنەر مارین ئاد کەوا فیلمەکەی بەزمانی ئەڵمانی دەرهێنابوو وەک بەرهەمهێنەر لەم وەشانە ئەمەریکیە بەشداردەبێت.

شایانی باسە نیکڵسن دوای دوو مانگی تر تەمەنی دەبێتە ٨٠ ساڵ و  ئەمەش یەکەم دەرکەوتنەوەی جاک نیکڵسن دەبێت لەوەتەی ساڵی ٢٠١٠وە ، کە ئەوکات لە فیلمی "How Do You Know" بوو.

نووسینی بابەت : ڕێبــین کامەران