ڤایکینگەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
2040 جار بینراوە
ڤایکینگەکان زنجیرەیەکی ئێرلەندی-کەنەدی مێژوویی و درامایە ، لەدرووستکردن و نووسینی مایکڵ هیرستە بۆ کەناڵی History.کاری وێنەگرتنەکەی لە ئێرلەندا کراوە و یەکەم ئەڵقەی لە ٣ی مارسی ٢٠١٣ لە ئەمەریکا و کەنەدا پەخش کراوە.زنجیرەکە لەنواندنی ئەکتەران ترەیڤس فیمێل لەڕۆلی ڕاگنار لۆثبرۆک و کاترین وینیک لەڕۆلی لاگێرثا و کلایڤ ستاندن لەڕۆلی ڕۆلۆ و گوستاف سگاسارد لەڕۆلی فلۆکی و جیرۆج بلاگن لەڕۆلی ئاثلستانە.
زنجیرەکە باسی پاشای دانیماڕکی ڕاگناری لۆثبرۆک دەکات ، کە بەیەکێک لەناسراوترین ئەفسانەکانی ڤایکینگەکان بووە و ئەوە نیشاندەدات کە چۆن هەوڵی داگیرکردنی وڵاتە ئەوڕوپیەکانی وەک فەڕەنسا و ئینگڵتەڕا دەدات.زنجیرەکە ڕاگنار وەک جوتیارێک نیشاندەدات کە دواتر دەبێتە پادشا و هێرشدەکاتە سەر ئینگڵتەڕا و دەبێتە پادشای دانیماڕک ، بەپشتگیری جەنگاوەرەکانی تری وەک: ڕۆلۆی برای ، کوڕەکەی بیۆن ئایرۆنسیاند و هاوسەرەکانی لاگێرثا و شازادە ئاسلاوگ.
لە ٢٦ی مارسی ٢٠١٥ ، زنجیرەکە نوێکرایەوە بۆ وەرزی چوارەم و پێکدێت لە ٢٠ ئەڵقە ، ئەمش پێچەوانەی سێ وەرزی ڕابردووی زنجیرەکە بوو کە هیچیان لە ١٠ ئەڵقە زیاتر نەبوون ، یەکەم ئەڵقەی وەرزی چوارەمیش لە ١٨ی فێبرایەری ٢٠١٦ پەخش کرا.
coupons for prescriptions
open printable viagra coupon