close-icon

چوونەژوورەوە

سەیف عەلی خان

2157 جار بینراوە

سەیف عەلی خان لەدایکبووی ١٦ی ئاب (٨)ی ١٩٧٠. ئەکتەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکانی بۆلیوودە. سەیفبەڕەچەڵەک خەڵکی کەلکەتە لە هیندستان. تا ئێستا بەهۆی فیلمەکانییەوە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە لەوانە شەشجار خەڵاتی فیلم فەیر (لە خەڵاتە جۆراوجۆرەکان) وە لەلایەن حکوومەتی هیندستانەوە خەڵاتی (Padma Shri) پێدراوە کە خەڵاتێکە لەڕۆژی کۆماری دەبەخشرێت.

 

ژیانی ئەکتەری
لەساڵی ١٩٩٣ سەیف عەلی خان بۆیەکەمینجار لەفیلمێکی دەرهێنەر یاش چۆپرا دا دەردەکەوێت بەناوی (Parampara) وە یەکەمین فیلمی سەرکەوتووی سەیف عەلی خان دەگەڕیتەوە بۆساڵی ١٩٩٤ کاتێک لەفیلمی (Main Khiladi Tu Anari) شانبەشانی ئاکشەی کومار بەشداریکرد.  دواتر لەساڵی ٢٠٠١ لەفیلمێکی فەرحان ئەختەر بەناوی (Dil Chahta Hai) دووبارە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت. وەلەساڵی ٢٠٠٣ بەشداری دەکات لەفیلمی کەل هۆ نا هۆ (Kal Ho Naa Ho) کەبەهۆی ئەم فیلمەشەوە سەرکەوتنێکی مەزن تۆماردەکات و خەڵاتی باشترین فیلمی پاڵپشت بەدەستدەهێنێت لەفیلم فەیر. لەساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠١٣ لەدووبەشی فیلمی (Race) بەشداردەبێت و سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدەهێنێت. لەساڵی ٢٠٠٩ دا بۆیەکەمینجار فیلمێک بەرهەمدەهێنێت (پرۆدیوسەر) ئەمەش لەفیلمی (Love Aaj Kal) کەخۆیشی وەک ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەبەرامبەر دیپیکا پادوکۆن.

 

ژیانی خێزانی
سەیف عەلی خان کوڕی مەنسووڕ عەلی خانە، باوکی یاریکەری کۆچکردووی کریکیت بووە بۆهەڵبژاردەی هیند. لەساڵی ١٩٩١ لەگەڵ ئەمریتا سینگ ژیانی هاوسەری پێکدەهێنت، سەیف لەگەڵ ئەمریتا تاکوو ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیرییان بەردەوام بوو لەنێوان ئەمەشدا کچ و کوڕێکییانبوو بەناوەکانی سارا (١٩٩٣) وە ئیبراهیم (٢٠٠١). لەدوای جیابوونەوەشییان دوو منداڵەکەی سەیف لەگەڵ دایکییان دەژین.
لە ١٦ی تشرینی یەکەمی (١١)ی ٢٠١٢ لەگەڵ خانمەئەکتەری دیاری بۆلیوود کارینا کاپوور ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت, لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ کوڕێکییان دەبێت بەناوی تەیموور.