close-icon

چوونەژوورەوە

(Rampage) لە یاری ڤیدیۆییەوە بۆ فیلمێکی سینەمایی

3174 جار بینراوە

کوردسینەما - کۆمپانیای وارنەر برۆس، پلانی داناوە بۆ ئەوەی یاری بەناوبانگی ڤیدیۆی (Rampage) بکەن
بە فیلمێکی سینەمایی، ئەم هەواڵەش وای لە بینەران کردووە بە پەرۆشبن تا بزانن فیلمەکە چۆن دەبێت،
چونکە ئەوەی لە یاریەکەدا هەیە تەنها کارەکتەری شێوەی مەیمون و چەند ئاژەڵێکی دیکەن. کە هێرش دەکەنە
سەر چەند شارێک و دەیانەوێت وێرانی بکەن و یاریەکە لە ساڵی 1986 بەرهەم هێنراوە .

دەرهێنەری فیلمەکە ، براد پێیتن، دەڵێت : "خۆشەویستیم بۆ ئەو یاریە ڤیدیۆییە وایلێکردم بیر لە بەرهەمهێنانی
فیلمێک بکەمەوە، کە جیاواز و سەرنجراکێش بێت وەک فیلمی (San Andreas) تا وا لە تەماشاکەران بکات بە
تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی بکەن ، وە ‎ئەگەر داوام لێبکەن تا کاری دەرهێنانی فیلمێک بۆ یاریەکی ڤیدیۆیی
بکەم ، تا ئارەزووم لە یارییەکە نەبێت ناتوانم کارەکە قبوڵ بکەم، چونکە ئەگەر بشیکەم فیلمەکەی جیاواز
دەبێت لە یاریەکەو سەرکەوتوو نابێت.

لە ساڵی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە بەرهەم هێنانی فیلمی (Rampage) براد دەیەوێت دواین جۆنسن لە
فیلمەکەدا بەشداربێت ، چونکە بە کەسێکی بە ئەزموونی دەزانێت وە پێشتر دواین لەهەردوو فیلمی
(Journey 2 : The Mysterious Island) و (San Andreas) ‎، بەشداربووە کە لە دەرهێنانی براد پێیتن بوون .

براد کارکردنی لەگەڵ دواین بە یەکێک لەو هۆکارانە داناوە کە پاڵنەری بوون لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ، هەروەها
دواین لە فیلمی (‎ (Journey 3 : From Earth to Moonهەمان دەرهێنەر بەشداردەبێت کە فیلمێکی خەیاڵی و ئاکشنە
و لە ۲٠۱۷ بڵاودەکرێتەوە و پلانیش بۆ ئەوە دانراوە بەشی دووەمی فیلمی (San Andreas) بەرهەمبهینرێت ، لێرەشدا
جارێکی دیکە دواین بە ئاکتەری سەرەکی دیاریدەرێت.

وەرگێران و ئامادەکرنی : شایی کاروان + جوانڕۆ بەکر