close-icon

چوونەژوورەوە

جۆن ئەبرەهام

2723 جار بینراوە

جۆن ئەبرەهام لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی (١٢)ی ١٩٧٢. جۆن ئەکتەر و بەرهەمهێنەری فیلمی بۆلیوودە. پێشتر نمایشکاری جلووبەرگ بووە. خێزانی جۆن ئەبرەهام لەبەنڕەتدا زەردەشتی-ئێرانیینە. لەساڵی ٢٠٠٣ لەیەکەمین فیلمیدا بەناوی (Jism) لەگەڵ خانمەئەکتەری دیاری بۆلیوود بیپاشا باسو دەردەکەوێت بەهۆی ئەو فیلەمەیەوە، جۆن پاڵێورا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی فیلم فەیر بۆیەکەمین دەرکەوتن بەڵام نەیبردەوە. هەر لەهەمان ساڵدا واتە ساڵی ٢٠٠٣ لەفیلمێکی دیکەیدا بەناوی (Saaya) لەبەرامبەر تارا شارما دەردەکەوێت بۆساڵی ٢٠٠٤٤ لەفیلمێک بەناوی دووم بەشداریدەکات و ئەو فیلمە دەبێتە یەکەمین کاری سەرکەوتووی جۆن ئەبرەهام کەداهاتی فیلمەکە گەیشتە ١٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەوکاتەی ١.٧ ملیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکەبوو. لەساڵی ٢٠٠٥یش بەشداری لەفیلمێک دەکات بەناوی ئاو (Water) کە لەم فیلمەیدا پێشوازییەکی باشی ڕەخنەگرانی بەدەستهێنا. دوای ئەم فیلمانە لەچەندین فیلمی دی سەرکەوتوو بەشداربووە کە پەیامی ڕەخنەیی کۆمەڵگای تێدابووە لەوانە دۆستانە (Dostana) لەساڵی ٢٠٠٨ وە نیوۆرک (New York) لەساڵی ٢٠٠٩ وە فیلمی هێز (Force) لەساڵی ٢٠١١ وە ساڵی ٢٠١٣ەش لەفیلمەکانی (Madras Cafe) وە (Shootout at Wadala) سەرکەوتنی باشی بەدەستهێنا.

لەساڵی ٢٠١٢ یەکەمین فیلمی بەرهەمدەهێنێت بەناوی (Vicky Donor) ئەم فیلمە وە ساڵی ٢٠١٣ش دووەمین فیلمی بەرهەمهێنا ئەویش فیلمی (Madras Cafe) بوو کەخۆشی وەک ئەکتەر ڕۆڵی تێدابینیبوو.