close-icon

چوونەژوورەوە

دیپیکا پادوکۆن

3015 جار بینراوە

دیپیکا پادوکۆن لەدایکبووی ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦. خانمە ئەکتەری هیندییە یەکێکە لە  کچە سەرکەوتووەکانی بۆلیوود ، بەرلە ئەکتەری نمایشکاری جلووبەرگ بووە. یەکەم دەرکەوتنی دیپیکا لەساڵی ٢٠٠٦ بوو لە فیلمی (Aishwarya) لەپاش ئەو فیلمە لەیەکەم فیلمی بۆلیوودا بەشداربوو بەدوو ڕۆڵ ئەویش فیلمی (Om Shanti Om) بوو لەساڵی ٢٠٠٧ . وە لەساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (chennai express) کە لەگەڵ شاروخ خان ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینی سەرکەوتنێکی مەزنییان بەدەست هێنا و لەپلەکانی پێشەوەی پڕ داهاتترینەکانی بۆلیوودە وە لە فیلمێکی دییش لەگەڵ شارۆخ خان دا لەساڵی ٢٠١٤ بەناوی (Happy New Year) لەمیشدا سەرکەوتنێکی باشییان دەستەمۆکرد.

ساڵی ٢٠١٥ ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن بوو بۆ دیپیکا بەوەی لەفیلمی پیکو بەشداریکرد شانبەشانی ئەمیتاب باچان و عیرفان خان کە ئەم فیلمە لەڕووی ڕەخەنگری و داهاتەوە سەرکەوتووبوو وە بەهۆی ئەم فیلمەوە دیپیکا زۆرترین خەڵاتەکانی ساڵی بۆ باشترین خانمەئەکتەری بەدەستهێنا هاوکات لەهەمان ساڵدا لەفیلمی باجیراو ماستانی بەشداریکرد کە ئەویش داهات و خەڵاتێکی باشی بردەوە و فیلمی باجیراو ماستانی دەستیگرت بەسەر زۆربەی خەڵاتەکانی ٢٠١٥ی هیندستان.

 

لەساڵی ٢٠١٦ دیپیکا لەهیچ فیلمێک بەشداری نەکرد ئەمەش بەهۆی ئامادەکارییەکانی ناوبراوبوو بۆ یەکەم فیلمی لە هۆلیوود بەناوی کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ نمایشدەکرێت و دیپیکا شانبەشانی ڤین دیزێل ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەبینێت.