close-icon

چوونەژوورەوە

ڕانڤیر سینگ

2204 جار بینراوە

ڕانڤیر سینگ ناوی تەواوی ( ڕانڤیر سینگ  بهاڤنانی ) بە ئینگلیزی : Ranveer Singh Bhavnani :- لە بەرواری ٠٦/٠٧/١٩٨٥ لە دایکبووە ، لە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی  Indiana University, Bloomington، گەڕایەوە بۆ هند بۆ کاری فیلم و نواندن، لە ساڵی ٢٠١٠ سەرکەوتووبوو لە هەڵسەنگاندنی کوڕە پاڵەوانی فیلمی کۆمیدی و ڕۆمانسی  Band Baaja Baaraat بوو بە پاڵەوانی ئەو فیلمە لەگەڵ کچە ئەکتەری شەنگ ئانوشکا شارما وە فیلمەکە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا لەلای ڕەخنەگران و وە لەڕووی بازرگانیشەوە. 

 

فیلمی دووەمیشی بەهەمان شێوە لەگەڵ ئانوشکا شارما دا بوو لە ساڵی ٢٠١١ بەناوی Ladies vs Ricky Bahll لەم فیلمەدا ڕانڤیر ڕۆڵی کەسێکی ساختەچی دەگێڕێت کە ئیشی لە خشە بردنی کچانە، هەروەها پارێنیتی چۆپراش بەژدارە لەم فیلمەدا تا ڕادەیەک سەرکەوتووبوو لە بۆکس ئۆفیس بۆ ئەو! وە لەساڵی ٢٠١٣ ڕۆڵی دزێکی شاراوە دەگڕێت لە فیلمی Lootera  لەگەڵ سۆناکشی سینها ، وە هەر لە ٢٠١٣ ڕۆڵی گەنجێک دەگێڕێت لە فیلمی ڕۆمانسی و تراجیدیا دا بە ناوی Goliyon Ki Raasleela Ram-Leela سەرکەوتنێکی بازرگانی زۆر مەزنی بەدەستهێنا وە پاڵێورا بۆ باشترین کوڕە ئەکتەر لە فێستڤاڵی فیلم فێر

 

ژیانی سەرەتایی

ڕانڤیر سینگ بهاڤنانی لە بەرواری ٦ تەموزی ١٩٨٥ لە بۆمبای لەدایکبووە باوکی ناوی جاگیت سینگ بهاڤنانی یە و دایکی ئەنجو بهاڤنانی. وە خوشکێکی هەیە کە لەخۆی گەورەترە بە ناوی ریتیکا بهاڤنانی. سینگ کوڕە مامی دایکی کچە ئەکتەری شۆخ و شەنگ سۆنام کاپوور و ڕیا کاپووری بەرهەمهێنەرە.
ڕانڤیر سینگ ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی دەستبەرداری نازناوی ( بهاڤنانی ) بووە، دەڵێت چونکە ناوەکەم زۆر درێژ دەبوو وە قورس دەبوو لە دەربڕیندا بۆ زمانەکانی تر، وە نازناوی سینگ نازناوێکی باوە و زوو بڵاودەبێتەوە.
سینگ هەموو کات هیوا خوازبووە ببێتە ئەکتەر، وە هەر لە منداڵییەوە لە چەندین شانۆگەری و هەروەها وتوو وێژی قوتابخانەدا بەژداری کردووە، ڕانڤیر زۆر کات گرنگی بە دانس و نواندن دەدا.بەڵام بۆی دەرکەوت کە ئەوەندە ئاسان نیە هەلت بۆ بڕەخسێت و بچیتە بۆلیوودەوە. سینگ ڕۆشت بۆ وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێنا لە هونەر دا لە زانکۆ Indiana University، لە زانکۆ بڕیاری دا بچێتە بەشی نواندن، لە دوای تەواوکردنی خوێندن ساڵی ٢٠٠٧ گەڕایەوە بۆ بۆمبای چەند ساڵێک لە ڕێکلام کاری کرد وەکو نوسەر.پاشان بوو بە یاریدەدەری دەرهێنەر کاری دەکرد بەڵام وازی لەو کارە هێنا دوای نواندن کەوت، بڕیاری دا کە پرۆفایلەکەی بۆ هەموو دەرهێنەرەکان بنێرێت وە وتی دەڕۆم بۆ هەموو جۆرە هەڵسەنگاندنێک. وە هیچ هەلێکی نوێی دەست نەکەوت، ئەوە نەبێت هەندێک جار بانگدەکرا تەنها بۆ پاڵەوانی بۆنە لاوەکییەکان.

 

کارکردن

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ ڕانڤیر سینگ بانگرا بۆ هەڵسەنگاندنێک لە لایەن شانۆ شارما وە کە بەڕێوبەری هەڵبژادنی کارەکتەکانی کۆمپانکای یاش ڕاج فیلمزە ، پێیان ڕاگەیاند کە هەڵسەنگاندنێک دەکرێت بۆ فیلمێک بە ناونیشانی Band Baaja Baaraat کە لە جۆری ڕۆمانسی و کۆمیدییە، باس لە دیزاینەرانی ئاهەنگ دەکات.پاشان بەژداری کرد هەڵسەنگاندنەکە ئەنجامدرا، ئادیتیا چۆپرا جێگری مدیری کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز نواندنەکانیانی بینی نواندنی ڕانڤیری زۆر بەلاوە جوان و گونجاو بوو بڕیاری دا کەڕانڤیر ڕۆڵی بیتو شارما ببات ، وە لەگەڵ ئەوەشدا مانیش شارما بەڕێوەبەری کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمزە پێویست بوو کە ڕازی ببێت بە نواندنی ڕانڤیر لەبەرئەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕانڤیر بانگکرا بۆ  چەند هەڵسەنگاندنێکی تر باشان بە فەرمی وەکو کورە پاڵەوانی فیلمەکە دیاری کرا لەبەرامبەر ئانوشکا شارما کە کچە پاڵەوانی  فیلمەکە بوو ئەوا بوو یەکەم فیلمی پێدرا!
ئەوە بوو یەکەم فیلمی سەرکەوتوو بوو توانی خۆی بسەلمێنێت،وە توانی خەڵاتی فیلم فێر باشترین کورە ئەکتەر بۆ یەکەم دەرکەوتن  بەدەستبهێنێت.

 

٢٠١١ - تا ئێستا

لە دوای فیلمی Band Baaja Baaraat. ڕانڤیر هەڵبژێردرا بۆ نواندن لە فیلمێکی  فیلمێکی نوی وەکو کوڕە پاڵەوان بەناوی Ladies vs Ricky Bahl کە لە جۆری کۆمیدی – رۆمانسی بوو لە بەرهەمهێنانی ئادیتیا چۆپرا وە دەرهێنانیمانیش شارما کە ڕۆڵی کەسێکی ساختەچی گێڕا و کچانی  هەڵدەخەڵاتاند لەبەر سەروەت و سامانەکەی، بەڵام چەند  کچێک ناهێڵن ئاوا بۆی بچێتە سەر پێکەوە تۆڵەی لێدەستێننەوە ئەم فیلمە لە بەژداربوونی ڕانڤیر سینگ ،ئانوشکا شارما ، پارێنیتی چۆپرا ، دیپانیتا شارما ، ئەدیتی شارما وە فیلمەکە توانی بڕی ٣٧ کرۆری هندی واتە  ٥.٩  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبهێنێت لە بۆکس ئۆفیس. وە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕانڤیر سینگ بەژداری لە سێیەم فیلمیدا کرد لەگەڵ کچە ئەکتەری سەرنجڕاکێش سۆناکشی سینها دا کرد لە فیلمێکی ڕۆمانسی و تراجیدیا بە ناونیشانی Lootera لەم فیلمەدا ڕانڤیر ڕۆڵی دزێکی شاراوە دەگێڕێت واتە خۆی بە کەسێکی باش و خۆشەویست خۆی نیشان دەدات تا وای لێدێت سۆناکشی ئاشقی دەبێت. بەڵام ئەم فیلمە  هیچ باش نەبوو لە بۆکس ئۆفیس چونکە بڕی تێچوونەکەی ٢٧ کرۆر بوو ٢٨٨ کرۆری بە دەستهێنا !! پاشان هەر لا ساڵی ٢٠١٣ بۆ یەکەم جار ڕانڤیر لە بەرامبەر دیپیکا پادوکۆن نواندنی کرد لە فیلمێکی ڕۆمانسی بە ناونیشانی Goliyon Ki Raasleela Ram-Leela کە سانجای لێلا بهانسالی کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی کردووە، ئەم فیلمە شێوەیەکی نوێ بوو لە ڕۆمیۆ و جولیەتیشیکسپیر ، ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەستهێنا با تایبەتی لە ڕووی بازرگانییەوە بڕی ٢٠٢ کرۆری بەدەستهێنا کە دەکاتە  ٣٢  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.وە فیلمەکە خەڵاتێکی زۆری وەرگرت لە فێستیڤاڵەکاندا وە هەروەها ڕانڤیر پاڵێورا بۆ باشترین کوڕە ئەکتەر بۆ ئەو فیلمە. وە ساڵی ٢٠١٤ لە فیلمێکی نوێدا وەکو تاوانبا دەرکەوت لەگەڵ ئارجۆن کاپوور و پریانکا چۆپرا وە ئیرفان خانبەناونیشانی Gunday هەروەها ئەم فیلمەش سەرکەوتوو بوو لە فۆکس ئۆفیس، بەڵام هەر لە ساڵ ٢٠١٤ بەژداری فیلمێکی تری کرد بە ناوی Kill Dil کە دەرهێنانی شاد عەلی بوو بەژداربووان ڕانڤیر سینگ ، عەلی زەفەر ، پارێنیتی چۆپرا ، گۆڤیندا بەڵام ئەم فیلمە زۆر خراپ شکستی هێنا لە بۆکس ئۆفیس. ساڵی ٢٠١٥ بەژداری لە فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسیدا کرد بە ناوی Dil Dhadakne Do لە دەرهێنانی زۆیا ئەختەر وە لەم فیلمەدا دووبارە لە دوای چەند ساڵێت لەگەڵ ئانوشکا شارمادا کۆبوونەوە، ئەم فیلمە لە پاڵەوانیەتی فەرحان ئەختەر ، پریانکا چۆپرا ، ئەنیل کاپوور ، ئانوشکا شارما ، ڕانڤیر سینگ، وە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

کۆتا فیلمی ڕانڤیر سینگ لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بوو ئەویش فیلمی باجیراو ماستانی بوو ” Bajirao Mastani ” کەسەرکەوتنێکی گەورەی لەبۆکس ئۆفیس بەدەستهێنا کە توانی زیاتر لە ١٨٠ کرۆر کۆبکاتەوە لەهیند وە لەدەرەوەی هیندیش زیاتر لە ١٠٠٠ کرۆر.  فیلمی باجیراو ماستانی زۆرترین خەڵاتەکانی ساڵیشی بەدەستهێنا و ڕانڤیر سینگیش دەستیگرت بەسەر زۆرترین خەڵاتەکانی باشترین ئەکتەر لەسەرووی هەموویانەوە فیلم فەیر و ئیفا. 

فیلمی داهاتووی ڕانڤیر لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ دەبێت بەناوی بیفکر “befikre” کە لەگەڵ خانمەئەکتەر ڤانی کاپوور دەبێت و یەکێکە لەفیلمە بەرهەمهاتووەکانی یاش ڕاج فیلمز.

 

ئامادەکردنی شکار هیوا