close-icon

چوونەژوورەوە

کاتی بڵاوکردنەوەی فیلمی (Mortal Engines) دیاریکرا

2444 جار بینراوە

کورد سینەما- دەرهێنەری بەناوبانگ پیتەر جاکسۆنی نیوزلەندی و دەرهێنەری زنجیرە فیلمە بەناوبانگەکانی
وەک (The Lord of the Rings) کە خاوەن زۆرترین خەڵاتە لە مێژووی سینەما بە کۆی ٤٧٥ خەڵات ، وە
(The Hobbit) و فیلمی (King Kong) و چەندین فیلمی بەناوبانگی دیکە لەدوای چەند ساڵیک دابڕان بە
فیلمێکی نوێوە دەگەرێتەوە سینەماکان.

لە دوای فیلمی (The Hobbit Trilogy) لە ۲٠۱٤ دا ، پیتەر جاکسۆن کاری دەرهێنانی هیچ فیلمێکی نەکردووە،
بەڵام لە مانگی رابردوودا ئاشکرا بوو، کە وەک بەرهەمهێنەر و نووسەر کار لەسەر فیلمی (Mortal Engines)
دەکات، بە پێی مالپەری Variety فیلمەکە لە ۱٤\۱۲\۲٠۱۸ وە لە سینەماکان نمایشدەکرێت، دوا بەدوای
بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمەش لە هەمان هەفتەدا ،فیلمی (Avatar 2) و (Animated Spider Man ) بڵاودەکرێنەوە.

جاکسۆن سیناریۆی فیلمەکە لەگەڵ فران واڵشی هاوسەری و فلیپا بۆینس دا دەنووسێت ، دەرهێنانی فیلمەکە
لە لایەن کریستیان ریڤەرس وە دەبێت و چیرۆکی فیلمەکەش لە رۆمانی بەناوبانگی مۆرتال ئینگاینس وەرگیراوە،
کە لەلایەن فیلیپ ریڤ نووسراوە و باس لە وێرانبوونی زەوی دەکات بەهۆی کارەساتێکی جیۆلۆجی ، بەرهەمهێنەرانی
فیلمەکە هەوڵ بۆ دەستنیشان کردنی ئەکتەری بە توانا دەدەن تا فیلمەکە کێبرکێ لەگەل باشترین فیلمەکانی ۲٠۱۸ بکات.

وەرگێڕان و ئامادەکرنی : شایی کاروان + جوانڕۆ بەکر