جیاوازی نێوان (Assassins Creed) و (Star Wars)
6127 جار بینراوە
کورد سینەما- بەر لە نمایشکردنی فیلمی ئەساسینس کرید لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین
بە جیاوازی نێوان فیلمی (Assassins Creed) و (Star Wars) ، بە پێی وتەکانی ئەکتەری
ئەڵمانی مایکڵ فاسبێندەر کە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە .
مایکڵ فاسبێندەری تەمەن ٣٩ ساڵ، لە ماوەی ٥ ساڵدا وەک یەکێک لە ئەکتەرە بەهرەدارەکانی
هۆڵیوود خۆی ناساند، بەهۆی ڕۆڵبینین لە چەند فیلمێکی دیار، نموونەیان (Star Wars) ،
هەروەها (Assassins Creed) کە مانگی داهاتوو پەخشدەکرێت.
فاسبێندەر لەسەر ڕۆڵە نوییەکەی دەدوێت و دەڵێت : "نامەوێت ڕۆڵەکەم لە فیلمی (Assassins
Creed) بەراورد بکرێت بە ڕۆڵ بینینم لە فیلمی (Star Wars) ، وە دڵنیام ئەم فیلمە لای خەڵک
سەرنجڕاکێشتر دەبێت، چونکە وەک چیرۆکی فیلمی (Star Wars) خەیاڵی نییە و بابەتی زیاتر و
شاراوەتر لەخۆدەگریت ، کارەکانی فیلمەکەش بە شێوەیەکی باش ئەنجام دراون و پێشبینی
دەکرێت بینەرێکی زۆری هەبێت ، ڕۆڵبینینم لەم فیلمەدا مایەی دڵخۆشیە ".
چیرۆکی فیلمەکە هەروەک یارییە ڤیدیۆیەکانی ئەساسینس کرید دەبێت ، باس لە کێشەی
نێوان ئەساسینەکان و ڕێکخراوەکان دەکات، کە لە سەدەکانی ڕابردوودا بوونیان هەبووە.
مایکڵ فاسێندەر کە ڕۆڵی (Callum Lynch) دەگێڕێت ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە ، کە
هەوڵ بۆ ئاشکراکردنی نهێنیەکانی باپیرەگەورەی (Aguilar) دەدات ، فیلمەکە لە بەرواری
۲۱ـی مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠١٦ لە ئەمێریکا نمایشدەکرێت.
وەرگێڕانی و ئامادەکرنی : شایی کاروان + جوانڕۆ بەکر