close-icon

چوونەژوورەوە

رۆژ و مانگی بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی ئاڤاتار دیاریکرا

6631 جار بینراوە

کوردسینەما- دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەرھێنەری بەناوبانگ جەیمس کامیرۆن، لە کۆنفرانسێکی
تایبەت بە رۆڵی سینەما رایگەیاند، "بەنیازە ٤ بەشی تر لە فیلمی ئاڤاتار بەرھەم بھێنێت" بەڵام دواتر (٣)
جاری بەدوای یەک وادەی بڵاوبونەوەی فیلمەکە دواخرا.

سەرەتا وابڕیاربوو ئاڤاتری دوو لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر دواخرا بۆ ساڵی ٢٠١٦، وە دواتر جارێکی
دیکە دواخرا بۆ ساڵی ٢٠١٧، ئەمەش نەبووە دوا بڕیار و لە کۆتایدا جارێکی دیکە فیلمەکە دواخرا بۆ ساڵی ٢٠١٨،
بەبێ ئاشکراکردنی مانگ و رۆژەکەی.

لەدوا هەواڵدا ئاشکراکراوە جەیمس بڕیاریداوە، فیلمەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ و لە بەرواری ٢١/١٢/٢٠١٨ بڵاوبکاتەوە ،
بە هۆکاری ئەوەی ناوبراو نایەوێت بەهیچ شێوەیەک پەلە بکات، زۆر بەوردی کاری بەرهەمهێنانی ئەنجامدەدات، بۆ
ئەوەی دەنگۆیەکی زۆر گەورەتر بداتەوە لە هۆلیوودا، بەڵام ئەم بەروارەش زۆر جێگیر نییە و ئەگەری گۆڕانی هەییە،
هەندێک لە لێکۆلەرەوان پێییان وایە فیلمەکە بەرهەم ناهێنرێت، بەڵام جەیمس سوورە لەسەر ئەوەی ئەوان هەڵەن
و فیلمەکە بەرهەم دێت.

شایەنی باسە فیلمی ئاڤاتار لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشی یەکەمی بڵاوکرایەوە سەرکەوتنێکی مەزنی تۆمارکرد و توانی
بڕی (٢.٨ ملیار دۆلار) قازانج بکات بەمەش بووە پڕداهاترین فیلمی مێژووی سینەما

وەرگێڕان و ئامادەکاردنی : شایی کاروان + جوانڕۆ بەکر