ئۆباما دی نیرۆ و تۆم هانکسی خەڵاتکرد
1911 جار بینراوە
کورد سینەما- باراک ئۆباما ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگریوەکانی ئەمێریکا ، لەدواین رۆژەکانی
ماوەی سەرۆکایەتی ، چەند هونەرمەند و وەرزشوانێکی خەڵاتکرد.
خەڵاتی ئاشتی لە ساڵی (١٩٩٣) وە لە ئەمێریکا داهێنراوە، ئەم خەڵاتە ساڵانە لە لایەن سەرۆکی وڵات
پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت ، کە لەو ساڵەدا زۆر ئاشتی خواز بوون و ریگایان بۆ ئاشتی خۆشکردوە .
ئەو هونەرمەندانەی لەلایەن ئۆباما خەڵاتکران بریتی بوون لە ( ڕۆبەرت دی نێرۆ ، تۆم هانکس ، ڕۆبەرت
رێدفۆرد ، سیسلی تایسن ، ئێلن دجێنەرس) جیا لە هونەرەمەندان چەند کەسایەتیەکی دیکەش لەلایەن
سەرۆکی ئەمێریکا خەڵاتکران لە گرینگترینیان بازرگانی ئەمیریکای بەیڵ گیتسی خاوەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بوو.