close-icon

چوونەژوورەوە

کۆمپانیای (Telltale Games) فیلمێکی دیکە دەکات بە یاری

2650 جار بینراوە

کوردسینەما - لە هەواڵێکی خۆشدا بۆ هەوادارانی سینەما و یاری ڤیدیۆی ، کۆمپانیای (Telltale Games)ـی ئەمێریکای
ئاشکرایکرد ، پلانیان داڕشتووە تاوەکو فیلمی سینەمای بەناوبانگ (Guardians of the Galaxy) بکەن بەیاری ڤیدیۆی ،
فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٤ نمایشکراو لە بۆکس ئۆفیسیشدا بڕی ٧٧٣.٣ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە ، لەلایەن پێگەی IMDb ٨.١
پلەی وەرگرتوە لەسەر ١٠، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت یاریەکەشی سەرکەوتنێکی باش تۆماربکات ، وادەی بڵاوبونەوەی یاریەکەش
تا ئێستا دیارینەکردوە لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو.

کۆمپانیای (Telltale Games) لە پێشتردا هەریەکە لە دراما بەناوبانگەکانی (walking dead) و (game of thrones)
و هەروەها فیلمی بەناوبانگی (batman)ـی لەسەر شێوەی یاری ڤیدیۆی بەرهەم هێناوە ، سەرجەمیشیان سەرکەوتنێکی
باشیان تۆمارکردوە ، تاڕادەیەکی باش دڵی هەوادارانی سینەما و یاریە ڤیدۆیەکانیان بۆ خۆیان ڕازیکردوە.

ڤیدیۆ : دەتوانن ترایلەری سێ لەو یاریە ڤیدیۆیانە ببینن کە کۆمپانیای Telltale بەرهەمی هێناون.

ترایەری یاری game of thrones



ترایلەری یاری Walking dead



ترایلەری یاری : batman