close-icon

چوونەژوورەوە

چۆن لە ڕێگەی فیلمەوە فێری زمانی ئینگلیزی ببین

7388 جار بینراوە

بەشی یەکەم :
بێگومان هەموومان یان بڵێین زۆربەمان حەزمان بە سەیرکردنی فیلم هەیە سەرەڕای ئەوەی کە زامانی فیلمەکەش نازانین بەڵام هەر چێژ لە بینینی دەبینین، بەدڵنیایەوە و بەتایبەت فیلمەکانی هۆڵیود یان ئەو فیلمانەی کە زمانەکەیان ئینگلیزییە.
فێربوونی زامان لەڕێگەی فیلمەوە بە باشترین ڕێگا دادەندرێت بۆ فێربوونی زامان ، بەڵام ئێمە هەر لەمنداڵییەوە سەیری دەکەین و هیچ سودێکیشمان وەرنەگرتووە لە فێربوونی زمان ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە ئەو تەکنیکانەمان نەزانیوە کە بەکاردێن بۆ ئەوەی فێری زمانە بیانییەکان بین لە ڕێگەی فیلمەکانەوە بەتایبەت ئینگلیزی کە لە هەموو زمانەکانی تر باوترە.
فێربوونی زمان لە ڕێگەی فیلمەوە زۆر زۆر بە باشتر دادەندرێت لە چاو ڕێگاکانی تر بەتایبەت ڕێگای نوسین واتا TEXT (hello , how are you , thank you I am fine) هیچ کەسێکی NATIVE واتا ئینگلیز زمان یان بڵێین ئەو کەسەی زمانی دایکیان ئینگلیزییە بەم شێوەیە قسەناکە، یاخود بڵێین زمانی سەر شەقام وەک ئەوە نییە کە لە TEXTەکاندا نوسراوە، بەڵکو ئەوان بەو شێوازە قسە دەکەن کە لە فیلمەکاندا دەیبینین، زمانی ناو TEXTەکان زمانێکی زۆر FORMAL و POLITE بابڵێین کەمێک دوورە لە و شێوازەی خەڵکی NATIVE بەکاری دەهێنێت.
زمانی ناو فیلمەکان دەتوانین بڵێین زۆر زۆر نزیکە لەو زمانەی کە خەکی لە ژیانی ڕۆژانەدا قسەی پێدەکەن و بەکاری دەهێنن ، شێوازردە دەربڕێنی وشەکان ، دەنگی وشەکان PRONOUNCIATION ی وشەکان لەناو فیلمەکاندا بەتەواوەتی وەک ئەوەیە کە لە ژیانی ڕۆژانەدا کەسێکی NATIVE بەکاری دەهێنێت ، لە قسەکردندا وشەکان لە ڕستەکاندا لێکدەدرێن یان لادەبردرێن یان درێژ دەکرێنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەستەکاندا ڕیکبخرێن کە ئەمەش لە فیلمەکاندا زۆر بەڕوونی هەستی پێ دەکرێت کەیارمەتیت دەدات تۆش وەک ئەوان لەکاتی قسەکردنی ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر هەستەکانت لەگەڵ قسەکانت یەکبخەیت.
زمانی ناو فیلمەکان واتا بەکارهێنانی زۆرترین و باوترین SLANG کە PHRASE ی زۆر گرینگ کە باشترین یاریدەدەری قسەکردنن کە خەڵکی NATIVE لەماوەی قسەکردندا زۆرترین SLANG بەکار دەهێنن لەگەل چەندین IDIOM دا کە کە لەبەشەکانی تردا بەڕونی باسیان دەکەین.

 

بەشی دووەم :
- سەیری چ جۆرە فیلم یان زنجیرە فیلم یان درامایەک بکەین بۆ فێربوونی ئینگلیزی ؟
ئەمە دەکەوێتەوە سەر خودی کەسەکە ، وتەیەک هەیە دەڵێت (بەوڕێگایە فێر ببە کە حەزدەکەیت) واتا تۆ خۆت حەزت لە چ جۆرێکە (Action , Romantic, History, crime.....) سەیری ئەوە بکە ، واتا من ناتوانم بڵێم کە تۆ سەیری کامەیان بکەیت باشە ، بەڵام دەتوانم پێت بڵێم کە هەریەکێک لەم جۆرانەت هەڵبژارد تایبەتمەندیەکانیان چۆنبێت.
هەردەم ئەو فیلم و درامایانە هەڵبژێرە کە کە باسی سەردەمی ئێستا دەکەن با بڵێین لەدوای ساڵی ٢٠٠٠ رەوە، واتا تۆ پێویستت نییە بچیت سەیری فیلمێک یان درامایەک بکەیت کە باسی سەردەمی شکسپیر دەکات ، یا سەردەمی ئیمپڕاتۆڕیەتی بەریتانی ...... ، لەبەر ئەوەی شێوازی قسە کردنیان لەگەڵ سەردەمی ئێستادا نامۆیە ، خەڵکی NATIVE لە ئێستا دا بەم شێوازەی ئەوان قسە ناکات ، یاخوود ئەو وشەو زاراوەی ئەوان بەکاری دەهێنن لە ئێستادا لە وڵاتانی ئینگلیز زمان بەکار نایەن و وشەو زاراوەی نوێ شوێنی ئەوانی گرتۆتەوە. کەواتە سەیری ئەو فیلم و درامایانە بکە کە باسی ژیانی ئێستا دەکەن و لەگەڵ ڕۆژگاری ئێستادا دەڕۆن.
خاڵێکی تر کە زۆر گرینگە ئەوەیە خۆ بە دوور بگرین لە سەیرکردنی فیلم و درامای کۆمیدی زۆربەیان نەوەک هەمووی لەبەرئەوەی کۆمیدیا ئەوەندەی پەیوەندی بە کلتورەوە هەیە ئەوەنە پەیوەندی بە زمانەوە نییە، لەوەیە ئەوەی هاوڵاتییەکی ئینگلیز زمان جوڵەیەک یان جۆرێک لە نوکتەی لا کۆمیدیبێت بەلام بۆتۆ نا لەبەر ئەوەنییە کە تۆ زمانیان نازانی بەڵکو لەبەر ئەوەیە تۆ شارەزای کلتوریان نیت، کە لەدواترا دەبێتە هۆی بێزاریت لە بەردەوامبوون لە سەیرکردنی فیلم یان دراماکە و وازهێنان یان بێزاربوون لە فێربوون.
پێشنیاز دەکەم زیاتر گرینگی بدەیت بە فیلم و دراما کۆمەڵایەتیەکان یان ڕۆمانسییەکان لەبەر ئەوەی ژیانی هەریەکێکمان زیاتر پەیوەندی هەیە بەو بابەتانەوە .
- ئێمە لە فیلمەکان چی فێر ببین؟
لە فیلمەکانەوە فێری ئەو (Words. Phrases, Slang, Idioms,....) دەبین کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە لە قسەکردندا، هەروەها دەتوانی سکێڵی LISTENING و شێوازی دەربڕینی وشەکان وەک NATIVE و یان نزیک لە وان باشتر بکەین و بە کەمترین کات فێری زمانیان ببین بەباشترین کوالێتی.
- باشە ئێمە زۆرترین وشەمان لەبەرە بەڵام ناتوانین لە فیلمەکان بیان ناسینەوە یاخود ڕستە دروست بکەین، بۆ؟
ئەمە لەبەر ئەوە یە کە ڕێگای وشە لەبەر کردن ڕێگایەکی زۆر هەڵەیە و خەڵکی زیاتر Phrases, Slang Idiom, بەکار دەهێنن لە کاتی قسە کردندا، ئەی کەواتە ئامانە چین؟
Phrase گەروپێکی بچوکن لە وشە کە مانا بۆ ڕستەکان زیا دەکەن.
Slang بەشێکە لە phrase بەڵام لەو وشە ناستانداردانە دروست دەکرێت ، وەک بڵێی ئەو دەستەواژانەن کە لە سەر شەقام بەکاردێن و لە نوسینەکان بەرچاو ناکەون.
Idiom وەک بڵێی قسەی نەستەق یان پەندی پێشیانان.
- کەواتە ئێستا تەکنیکەکان چین؟

 

بەشی سێیەم :
- ئەو تەکنیکانە چین؟
سەرەتا تۆ ئەو فیلمە هەڵدەبژێریت کە دەتەوێت سەیری بکەیت لەگەڵ فایلی ژێرنوسە ئینگلیزیەکەی(دەکرێت کەسەکە سەیری فیلمەکەی کردبێت بە ژێرنوسی کوردی) ، کە دواتر ئەم نوسینانە دەکرێن بە ڤیدیۆ و لینکی فێرکاری دادەندرێت بۆ ئەوکەسان نازانن چۆن بۆ فیلم ژێرنوس زیاد بکەن.
دوای ئەوەی ڤیدیۆکەمان پێکرد و ژێرنوسە ئینگلیزیەکەمان خستە سەر، فیلمەکە دابەش دەکەین بۆ چەند بەشێکی ، واتا چۆن؟ ئەگەرتۆ ئاستی سەرەتایت و ئینگلیزیەکەت باش نییە دەتوانی تەنها ٥ خولەکیی سەرەتا دیاری بکەیت، یاخود ئەگەر ئینگلیزیەکە مامناوەندە دەتوانی بیکەیت بە ١٠ بۆ١٢خولەک ........، یان دەتوانیت بەگوێرەت توانات ،بەڵام من پێشنیاز دەکەم کە زۆر کەم بێت واتا ئەگەر ئاستت باشیش بێت با لە ١٠ دەقە زیاتر نەبێت.
ئەو ١٠ دەقەیەی کە دیاریمان کردووە ، سەیری دەکەین بە ژێرنوسی ئینگلیزییەوە هەرچی (Words. Phrases, Slangs, Idioms,....) هەیە لەو ١٠ خولەکەی دیاریمان کردووە لەسەر وەرەقەیەک دەینوسین ، ئەوەی زانیمان زۆر باشە ، ئەوەی نەمانزانی هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەو فەرهەنگانەی لامانە جا چی مۆبایل یاخوت کۆمپیتەو ...... ، هەوڵدەدەین واتا کانیان دەست بخەین، بەڵام تکایە وریابن فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی تەنها بۆ ئاستی سەرەتای ڕێگەپێدراوە ، ئەوەی تر دەبێ ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی بەکار بێنێت، وە من پێشنیار دەکەم زیاترە بۆ (Words. Phrases, Slangs, Idioms,....)کان لە ئینتەرنێت بگەڕێن چونکە زۆرجار فەرهەنگە OFLINE))کان واتا ئەوانەی بەبێ ئینتەرنێت کار دەکەن ناتوانن ئەوەی دەمانەوێت پێمانی بدەن.
دوای ئەوەی مانای هەموویمان دەست کەوت دووبارە سەیری ئەو ١٠ دەقەیە دەکەینەوە ، دەبێت زۆر بە وریایەوە گوێ بگرین و هەوڵی ناسینەوەی دەنگەکان بدەین ئەگەر نەشمان توانی ئاساییە، دواتر چاو پیاخشاندنەوەیە بە لیستی (Words. Phrases, Slangs, Idioms,....) کان دەکەین ، تەنها چاوپیاخشاندنەوە نەوەک لەبەر کردنیان، پاشان جارێتر سەیری ئەو بەشە دەکەینەوە کە دیاریمان کردووە (دەبێت ژێرنوسەکەی هەر لەسەر بێت) وە بە دڵنیایەوە زۆربەی وشەکان و دەستەواژەکانت لەبیرە کە ئەکتەرەکان دەری دەبڕن، وە وا باشترە زیاتر لە ١٠ بۆ ١٥ جار ئەمە دووبارە بکەیتەوە. بە جۆرێک تاوەک و گوێتان ڕادێت لە گەڵ وشەکان شێوازی دەربڕینیان لەلایەن ئەکتەرەکانەوە دەکرێت بڵێین بۆ ئەو ڕٶژە بەسە وازی لێبێنە.تا ڕٶژێکی تر.
بۆ ڕۆژی دواتر دەست دەکەینەوە بە سەیرکردنی ئەو بەشەی کەدیاریمان کردووە ، بەلام ئەم جارەیان هیچ ژێرنوسێکی لەسەر نییە، واتا بەبێ ژێرنوسە، زۆر بە وریاییەوە سەیری دەکەین پێویستە لەسەرت زۆربەی ئەو وشەو دەستەواژانەت بیرمابێت کە دیاریت کردوون دەکرێت هەندێکیانت بیر چووبێتەوە بەڵام کێشە نییە، تۆ لەو کاتەدا وشەکان و دەستەواژەکان کەلەلایەن ئەکتەرەکەوە دەردەبڕدرێن دەیان ناسیتەوە و ماناکانیان دەزانیت کەواتە تۆ ئێستا ئاستی گوێگرتنت بەرەو باشی چووە وە لە هەمان کاتدا چەندین وشە و دەستەواژە فێر بووین، جا تێگەیشتن لە فیلمەکان زۆر گرانترە لەوەی خەڵکی ئاسای قسەی پێ دەکەن چونکە زمانی فیلمەکان قورسە ئەگەر لەفیلمەکان تێبگەیت ئەوە ١٠٠% دەتوانی لە خەڵکی ئاسای تێبگەیت.هەوڵ بدە بۆ چەندین جار سەیری بەشی دیاری کەراو بکەیتەوە تا توانای ناسینەوەی هەموو دەنگەکانت دەبێت، لەبیرت بێت نابێت هیچ ژێرنوسێک بوونی هەبێت. دەکرێت بۆ ڕۆژی دووەم ئەمە بەس بێت کاتێک تۆ دەتوانی هەموو وشە و دەستەواژەکان بناسیتەوە ، ئەگەر زۆر بوو دەکرێت کاتی دیاری کراو کەم بکرێتەوە.
ڕۆژی سێیەم: تۆ لە ڕۆژی دووەم هەموو وشە و دەستەواژەکانت لەبەر کردووە وە هەمووشیان دەتوانیت بناسیتەوە کە ئەکتەرەکە دەیڵێت، لەبەر ئەوە لە ڕٶژی سێیەم تۆ دەست دەکەیتەوە بە و بەشەی کە دیاریت کردووە ئەمجارەیان ڕستە ڕستە ئەکتەرەکە دەیڵێت و تۆ ڤیدیۆکە دەوەستێنیت هەوڵدەدەیت ڕستەکە وەک ئەو بڵێیتەوە وەک دەنگی ئەو واتا تۆ لاسای دەکەیتەوە تا ئەو کاتەی وەک ئەو هەموو دەنگەکان دەردەبڕێت ، تکایە هیچ شەرمێک نییە لەمادا دەبێت هەوڵ بدەیت وەک خۆی دەری ببڕیت جا ئەگەر زیاد لە ١٠٠ جارە ڕستەکە دووبارە بکەیتەوە دەبێت بە هەمان هەستی ئەکتەرەکە قسە بکەیت تورەبوو تۆش تورەبە ، ڕستە بە ڕستە بەردەوام دەبیت ، ڕۆژی سێیەمیش تەواو..........
تێبینی : 
1- لەکاتی خوێندنەوەی تەکنیکەکە دڵنیام هەست دەکەیت ئاڵۆزە، بەلام لەکاتی ئەنجامدانیدا زۆر سادەیە و هیچ ماندووبوونێکی پێوە نییە.
2- تکایە بەهیچ شێوەیەک بیر لە (grammer ڕێزمان) نەکەیتەوە وابزانە شتێک نییە بەناوی ئەوەوە ، چونکە ئەگەر بیری لێبکەیتەوە ئەوە گومانی تیا نییە هەرگیز ناتوانی قسە بە ئینگلیزی بکەیت، کە ئامانجمان قسەکردنە.
3- تکایە بێزارمەبن دڵنیابن زۆر سادە و چێژ بەخشە ، ئەم تەکنیکە تاقی کراوەتەوە ١٠٠% ئەنجامەکەی سەرکەوتوو بووە .
4- هیچ ڕۆژێک لە ١ کاتژمێرزیاتر کاتت نابات.
5- تەکنیکەکە ماوە بەلام لەوەی سەرەوە ئاسانتر و چێژبەخشترە پشتیوان بەخوا لە بەشی چواردا تەواوی دەکەین.

 

بەشی چوارەم و کۆتای :
لە کۆتای بەشی سێدا باسی ئەوەمان کرد کە پێویستە هەوڵبدەین لاسای دەنگی ئەکتەرەکان بکەینەوە ڕستە بە ڕستە، لە ڕۆژی چوارەمدا لەگەڵ وتنەوەی ڕستەکان دەنگمان تۆمار دەکەین پاشان بەراوردی دەکەین لەگەڵ دەنگی ئەکتەرەکە جیاوەزییەکان دیاری دەکەین ، هیچ گومان لەوەدانییە تۆ ناتوانی ١٠٠% وەک ئەوان بیت ، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت زۆر لێیانەوە نزیک بیت .
ئێمە ناتوانین وەک ئینگلیز زمانێک ئینگلیزی دەر ببڕین چونکە ئەوە زمانی دایکمان نییە و دەنگەژێکانمان لەسەرەتاوە ڕانەهاتووە بەو دەڕبڕینانە .
پاشان هیچ گومانێکی تیا نییە شەرم دەکەیت لە وەی لەلای خەڵک ئەو شتانەی فێربوویت دەریان ببڕیت ، وە تاکە کەس کە شەرمی لێنەکەیت ئەوە خۆتی لەبەر ئەو دەچیتە بردەم ئاوێنە و گفتوگۆکانی ناو فیلمەکە دووبارە دەکەیتەوە ، قسە کردن لەبەردە ئاوێنە باشترین ڕێگای قسە کردن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە شەرمنن و لە هەڵە دەترسن.
تەکنیکەکان تەواو بوون ، لەدوای تەواو کردنی ئەو بەشەی فیلمەکە دەچیتە سەر بەشی دووەمی فێلمەکە مەبەست لە کاتی دیاری کراوە، هەموو ئەو تەکنیکانە دووبارە دەکەیتەوە کە لەبەشی یرکەم کردووتە، لەوەیە بۆ تەواو کردنی فیلمێک پێویستت بە یەک مانگ یان زیاتر ،بەڵام تۆ بۆ چێژ سەیری فیلمەکە ناکەیت یا ئامانجی تۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و قسە کردنە پێ، لەبەر ئەوە هەرگیز بێزار مەبە ، ئەوەی دەیکەیت باشترین و خێڕاترین ڕێگایە ، ڕێگایەکی بێبەرامبەرە و هیچ مە سرەفێک یان کات کوشتنی تێدا نییە .
لەوە دڵنایەبە دوای تەواو کردنی یەک فیلم بەو تەکنیکە و جێبەجێکردنی وەک خۆی ئاستی زمانی ئینگلیزیت لە ڕوی وشەو دەستەواژەکانەوە هەروەها لە ڕویی بیستن و قسەکردنەوە بە جۆرێک دەگۆڕێت کە ئەنجامەکەی باوەرپێنەکراوە. لە هەموو سکێڵەکانی زماندا بەرەو پێش چونێکی بەرچاو بە خۆتەوە دەبینیت ، کە بە دڵنیاییەوە بە ماوەی ٦ مانگ دەگەیت بەو ئاستەی کە خۆت دەتەوێت.
لە ماوەی فێربووندا هەوڵبدەن ئەوەی دەیبیستن ، دەیخوێننەوە یاخود دەیڵێن با ئینگلیزینێت ،فێربوونی هەر زمانێک پێویستی بە تەرخانکردنی کاتێکی دیاریکراو هەیە بە بەردەوامی و بەبێ پچڕان ، خۆشەویستیت بۆ زمان یارمەتی دەرێکی ئەوتۆ نییە کە وابکات تۆ فێر ببیت بەڵکو هەوڵدان و ماندووبوونی تۆیە بۆ فێربوون ، هیچ گومانێکت لەوە نەبێت کە ئەو ڕێگەی هەڵتبژاردووە هەڵەیە یان تۆ کات بە فیڕۆ دەدەیت لەبەر ئەوەی ئەم ڕێگایە تاقی کراوەتەوە و ١٠٠% ئەنجامەکەی وەک ئەوە بوو کە پێشبینی کراوە.
بەڕێزان ئەمە کۆتای زنجیرەبابەتی چۆنییەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بوو لە ڕێگەی فیلمەوە هیوا خوازم سوودی باشی هەبێت بۆتان و لە داوای بەخێر بێبەشمان مەکەن.

 

ئامادەکردنی : شوان کمال