close-icon

چوونەژوورەوە

ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی

7443 جار بینراوە

کورسینەما لە لوتکەدا.......
هاوڕێیان و ئەندامانی ئازیزی کوردسینەما و هەوادارانی فیلم و سینەما، وەک ئاگادارن لە بەرواری ١ی ئۆکتۆبەرو بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ واتا تا بەرواری ٤ی ئۆکتۆبەر لە سلێمانی و لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فیلم بەڕێوە دەچێت لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم، کوردسینەماش وەک یەکێک لە سپۆنسەرەکانی فیستیڤاڵەکە بەشدارەو وەک دەبینین لە وێنەکەدا کە لە پاڵ کۆمپانیا گەورەو خاوەن سەرمایەکان لۆگۆی کوردسینەما دەدرەوشێتەوەو لە پۆستەرو بڵاوکراوەی هەموو فیستیڤاڵەکەدا ناوو لۆگۆی هەیە کە ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە کوردسینەما پێشەنگەو هەمیشە لە پێشەنگیدا دەمێنێتەوە.....
لەوانەیە بپرسن کە دەبێت کاری کوردسینەما لە وەها فیستیڤاڵێکدا چی بێت؟
فیستیڤاڵەکە نێودەوڵەتیەو چەندین وڵاتی جیاواز و زمانی جیاواز بەژداریان تێیدا کردووەو کە لە 105 وڵاتەوە فیلم نێدراوەو فیلمی 24 وڵات وەرگیراوە بە چەندین زمانی جیاواز فیلمی تێدایە، ئێمە وەک ستافی کوردسینەما بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن دەستەی بۆردو بەڕێوبردنی فیستیڤاڵەکە ئاگادار کراینەوە کە کاری وەرگێڕان بۆ فیلمە بیانیەکان بکەین و ژێرنووسی کوردیان بۆ دابنێین، کە ئەمەش پرۆفیشناڵی کوردسینەما دەردەخات و سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە وەرگێڕە سەرەکیەکانی کوردسینەما لە چی ئاستێکدان و بەرپەچی هەموو ئەو لایەنانە دەداتەوە کە هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر کوردسینەماو سورترمان دەکات لەسەر بەردەوام بوون کاتێک دەبینین لە نێوان ئەو هەموو لایەنە تایبەتمەندانەی بواری وەرگێڕان بەڵام لەلایەن دەستەی بەڕێوبەرایەتی فیستیڤاڵێکی لەو شێوەیەوە متمانە بە ئێمە دەدرێت بۆ وەرگێڕانی فیلمەکان.....
پێمان خۆشە لێرەوە سوپاسی دەستەی بەڕێوبەرایەتی فیستیڤاڵی سلێمانی بکەین کە ئەو متمانەیەیان پێداین و سوپاسی ئەندامانمان بکەن کە هەمیشە پاڵپشتمانن لە بەرەوپێشچوون هەروەها سوپاسی ( بڕیار بورهان ، هێژا عومەر ، ڕێبین کامەران ، ژیر دانا ، ژیر خالید ، ڕیڤان عومەر ، ڕەنج کریم ) بکەین کە کاری وەرگێڕانیان بۆ ئەو فیلمانەی فیستیڤاڵەکە کرد ، هیوادارین هەمووان بتوانن بەژداربن و بینەری فیستیڤاڵەکە بن ...

ئینفۆگرافیک.. فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی