close-icon

چوونەژوورەوە

ترایلەری فیلمی Allied بڵاوکرایەوە

5349 جار بینراوە

کوردسینەما- ترایلەری فیلمی (Allied) بڵاوکرایەوە ، فیلمەکە لە جۆری ئەکشن و ڕۆمانسیە، ئەکتەری دیاری ئەمریکی براد پیت
رۆڵی پاڵەوانی فیلمەکە دەگێرێت، چیرۆکی فیلمەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٤٢ لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەم، کە ماکس ڤاتان
(براد پیت) لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی ترسناک، دەکەوێتە داوی خۆشەیستی ئافرەتێکی فەڕەنسی، بە ناوی ماریان، دواتر
چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوودەدات. فیلمەکە لەلایەن (Robert Zemeckis) کاری دەرهێنانی بۆکراوە، لە بەرواری ٢٣/١١/٢٠١٦ لە
سینەماکان نمایشدەکرێت.

ڤیدیۆ : ترایلەری فیلمەکە ببینن