close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمێکی نوێی ھۆڵیود ھەرایەکی زۆری ناوەتەوە

2161 جار بینراوە

فیلمی (London Has Fallen) ئەو فیلمە نوێیەیە کە باس لەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەمرێت و سەرۆکەکانی جیھان بۆ بەخاکسپاردنەکەی لە لەندەن کۆدەبنەوە، لەو رۆژەدا ھەوڵێکی زۆری کوشتنی سەرۆکەکانی جیھان دەدرێت، ئەوەش بەبەشی دووەمی فیلمی (Olympus Has Fallen) دادەنرێت کە لەساڵی ٢٠١٣دا نمایش کرا و باسی لە کووشتنی سەرۆکی ئەمەریکا دەکرد و ئێستا کارەکە لە لەندەن روودەدات.

ھاوکات رەخنەیەکی زۆر لەو فیلمە گیراوە، چونکە لە فیلمەکەدا ھەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەمەریکا دراوە و ھەندێک کەس ئەو فیلمە بە ھونەر وەرناگرن و لەگەڵ سیاسەتدا تێکەڵی دەکەن، بەڵام فیلمەکە لە ٤ی ئەم مانگەدا نمایش دەکرێت و چەندین ئەکتەری وەک (جێرارد بەتلەر، ئارۆن ئێکھارت و مۆرگان فریمان) رۆڵی تێدا دەگێڕن.