close-icon

چوونەژوورەوە

وتەی (ئەحمەد محمد) دەربارەی فیلمی ٠٩

1250 جار بینراوە

     بە خۆشحاڵییەوە فیلمی سفر نۆم بینی لەگەڵ ستافی فیلمەکە منیش بانگهێشت کرابووم کە ئەمە خۆشحاڵی کردم زۆر ...
     هیوادارم ئێوەش بێبەش نەبن و حکومەت ڕێگەتان پێبدات بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانەوە ئەم فیلمە ببینن...
     ئەگەر چی... چیرۆکی ئەم فیلمە تاڕاددەیەک بڵاوو و مەئلوفە!! بەڵام من بە شێوازێکی زۆر جوان و ئاوێتە بەژیان و کەلتورمان و بەرگێکی خۆماڵی بە هەموو پەڕەکانی ئەم بیرۆکەیە کرا بوو کە جێی تێڕامانە، بینیم...
     دەرهێنان بەتەواوی ئاوێتەی نووسینەوەی سیناریۆ بوو بە وێنە... لەو شوێنەی چیرۆک پێویستی بە شێوازێک لە ژیان وەک وێنەی خۆی هەبوو بێت دەرهێنان ئامادەیی هەبووە...
     ئەمەش هەڵبەت بەدیدو بینینی بەرێوەبەری وێنەگرتن کە بەڕای من بە شێوازێکی نوێ و باش ئیشیان لە ئەتمۆسفێری شوێن و ئیحساسی ئەکتەر لە ناو و ڕوناکییەکی زۆر واقعیانە کردبوو...
     ئەم وێنانەش بە شێوارێکی ورد چنرابوون کە مۆنتاژ زۆر بە جوانی ئەرکی نووسینەوەی چیرۆکەکەی گرتبووە ئەستۆ لەوەش زیاتر دڵ خۆشبووم بەوەی کە وەک ئەوە وابوو یەک لەقتە ببینم نەک چەند گرتەیەکی مۆنتاژکراو...
     دەنگیش بەهەمان شێوە... کارێکی باش و سەلیقەی وەستایەنەی تیا بەکار هاتبوو... چونکە گرنگترین بەشە...
     میوزیک یەکەمجارە بەمشێوە لە فیلمدا لای خۆمان کاری خۆی ئەنجام بدات...
     بەڕاستی نواندن زۆر باڵا بوو لە ماهیری ئازیزو کاکە سیروان مەوە تا کۆتا ئەکتەر ژیانیان پێ بەخشیم...
     زۆر دڵتان خۆشکردم
     تکایە بیبینن...