close-icon

چوونەژوورەوە

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یەکگرتوو ئەنجام ئەدرێت

6452 جار بینراوە

     فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند لەگەڵ نۆ فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کوردی لە سەرانسەری جیهاندا دەبنە هاوبەشی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا.
      بەمەبەستی سازدانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی جیهانی و لەژێر دروشمی (کوردستانی من) فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن، خولی دوانزەهەمینی سازدەدات بە شێوەی (ئۆنلاین) لە بەرواری ١٦ بۆ ٢٠٢١/٤/٢٧ کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ٢٠ ساڵەی ئەم فێستیڤاڵەدا.
     هەروەک ڕایانگەیاندووە کە ئامانج لەم هاوبەشی کردنە، سازدانی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یەکگرتوو)ە و هاوکات بە دروشمی کوردستانێکی یەکگرتوو، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیش وەک هاوبەشی سەرەکی بەشدار دەبێت، لەم خولەدا کۆمەڵێک فیلمی کوردی زۆر تایبەت نمایش دەکرێت کە لە سەرانسەری دنیاوە بەشداریان کردووە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی چەندین چالاکی تری هونەری و ئەکادیمی.