close-icon

چوونەژوورەوە

وتەی (باهۆز نەسرەدین) بەڕێوەبەری کۆمپانیای میترۆنیۆم دەربارەی فیلمی ٠٩

1121 جار بینراوە

     وەستانەوە بە ڕووی ئەو ھەموو بەربەستە پیاوی خۆی دەوێت کە ئێوە ئەو پیاوە بوون، بەرگەگرتنی ئەو ھەموو ناڕەحتیە دیسانەوە پیاوی خۆی دەوێ کە ئێوە بوون بە تایبەت کاک بەختیار و کاک سامان و کاک زانیار و کاک سۆران و سەرجەم کاست و کروی فیلمەکەش.
     ٠٩ قۆناغێکی تر دەمانباتە پێشەوە، بۆیە دەبێت ھەموومان پشتگیری فیلمێک بکەین کە شایەنی پشتگیریە و ھەرکەس بینیویەتی و دەیبینی ئەو ڕاستیەی بۆ دەردەکەوێت کە شایەنی ھەموو کارێکی باشە بۆی بکەین.
      چاوەڕێی زۆر شوێنی باشم ئەم فیلمە نازدارە پێی بگات و پشتیوان بەخوا پێی دەگات، دووبارە دەستان خۆشبێت و ھەروا گەشاوەبن برایان و خوشکانی ئازیز بۆ دروست کردنی ئەم فیلمە و ئەم شانازیە.